ئەرشیفی تاگەکان

فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

مایكڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی وڵاتەكەی و هەسەدە كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی داعش لە ناوچەکە كرا. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە، مایکل کۆرێلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا لە ئەمساڵدا 23 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

تورکیا وێستگەیەکی کارەبای لە دەوروبەری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد و ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتنە 23 هێرشی ئاسمانی. روانگەی سووری بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە شارۆچکەی دێرکی پارێزگای حەسەکە بۆردوومانکردووە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی خان جەبەل لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرک بۆردوومانکردووە و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

کاروانێکی سەربازی ئەمریکی بە سندوقی داخراوەوە گەیشتە شارێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به‌ سندوقی داخراو و دیواری به‌ردین و تانكی سووته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته‌ ڕیفی حه‌سه‌كه. ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له‌ هەرێمی کوردستانەوە گه‌یشتە‌ ناو خاكی سووریا و سندووقی داخراو و دیواری به‌ردین و تانكی سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌ڤانه‌ی سه‌ربازییان به‌ره‌و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەنەکەسە و نوێنەری فەرەنسا لە قامشلۆ کۆدەبنەوە

شاندێکی ئەنەکەسە و نوێنەری فەرەنسا بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کۆببنەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی “ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-12-2024) شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لەگەڵ نوێنەری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.” ئەم کۆبوونەوەیە، دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی هەسەدە و ئەنەکەسە دێت، کە نوێنەرانی ئەمریکا و فەرەنسا تێیدا ئامادەبوون. سەرچاوەکە دەڵێت “کۆبوونەوەی ئەمڕۆش …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەنەکەسە سێ مەرجی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە دەخاتەڕوو

نوێنەری پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، سێ مەرجی سەرەکیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رووندەکاتەوە و دەڵێت، “دەبێت مەزڵووم عەبدی خۆی وەکو نوێنەری کورد بناسێنێت و بیانووەکانی تورکیاش ببڕێت”. نەواف رەشید رایگەیاند، “ئێمە هەموو پێشێلکارییەکانی رابردوو بەرامبەرمان کراوە، وەلامان ناوە و لەبیرمان …

زیاتر بخوێنەرەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکاتەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەبایەخەوە لێی دەڕوانین.” بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “لەم دۆخە هەستیارەدا پشتیوانیی تەواومان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکەینەوە.” دەقی راگەیەندراوەکە لە چەند رۆژی رابردوودا بە وردی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستانمان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاسایشی خۆسەر: لە تەقینەوەیەکدا لە حەسەکە سێ شەڕڤانمان شەهید بوون

ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانیان لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئاسایشی خۆسەر دەڵێت: “لە ماوەی کاری بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە و بە تایبەتی ناوچەی هۆل و …

زیاتر بخوێنەرەوە