پەروین بوڵدان، ئهندامی شاندی ئیمڕاڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگهیاند، ئەم قۆناغەی توركیا پێویستی بە زەمینەی یاسایی هەیە، دەبێت یاسای ئاشتی هەبێت و “بە تایبەت جەخت لەمە دەکەینەوە، کار و ڕۆڵی پارتە سیاسییەکان و کۆمیسیۆن لێرە بەدواوە دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی گرنگ و کاریگەرتر”. ئهو وتانهی پەروین بوڵدان …
زیاتر بخوێنەرەوەناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان بڵاوکرایەوە
شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە هەردوولا پێداگرن لەسەر ئیرادەی درێژەدان بە پرۆسەکە”. ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، کاتژمێر ١٥:٠٠ لەگەڵ سەرۆککۆماریی ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە. سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە
شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە و لە رۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکی جەهەپە و مەهەپە و ئۆجەلاندا کۆدەبنەوە و باس لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە پرۆسەکە دەکرێت. پاش کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان، ئەندامى شاندى ئیمراڵى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ میتحات سانجار گوتی، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەماندا …
زیاتر بخوێنەرەوەپەروین بوڵدان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: باوەڕمان پێی هەیە چونکە ئۆجەلان-ی تێدایە
ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی چارەسەر رایگەیاند، کەمێکی دیکە ئارام بگرن، پێویستمان بە کاتە. دەشڵێت، باوەڕیان بە پرۆسەکە هەیە، چونکە “لەم پرۆسەیەدا بەڕێز ئۆجەلان هەیە و ئێمەش متمانەمان پێیەتی.” ئەمڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لە دووەمین رۆژی …
زیاتر بخوێنەرەوەدەم پارتی شوێنگەرەوەی سری سورەیا ئۆندەری دیاریکرد
دەم پارتی پەروین بوڵدانی وەک جێگرەوەی سری سورەیا ئۆندەری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریکرد. پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڕیاریدا پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریبکرێت، بۆ ئەو بابەتەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی پەرلەمان دەکەن. دوای …
زیاتر بخوێنەرەوەپەروین بوڵدان پشتیوانی لە بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی دەکات
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییە، پشتیوانی لە بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی دەکات بۆ پێکهێنانی لیژنە لە پەرلەمانی تورکیا، داوا لە ئاکپارتی دەکات بەبێ دواکەوتن بیروڕای خۆی لەسەر ئەو بابەتە دەرببڕێت. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025 رایگەیاند، بانگەوازی باخچەلی بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەدەمیرتاش: ئیدی کاتی کارکردنە بۆ گەورەبوونی تورکیا
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەبارەی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، دەڵێت، ”ئیدی کاتی ئەوەیە لە هەموو روویێکەوە بە یەکهەڵوێستی و دڵسۆزانە کار بۆ گەورەبوونی تورکیا بکەین”. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی ئایاری 2025 سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەی لە گرتووخانەی ئەدیرنە کرد و …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە
شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی رۆژی پێنجشەممە 24-04-2025 لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە. لەکاتێکدا شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێکدێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی ئۆندەر، بۆ کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە هەریەک لە بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کڵچ کۆچیغیت و …
زیاتر بخوێنەرەوەبوڵدان دەڵێت ئۆجەلان هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە
شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی دوای دیدارێکی دوو کاژێر و نیوی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ سرری سورەییا ئۆندەر خواستووە و جەختیکردووەتەوە، کە هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی رایگەیاند، کە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە …
زیاتر بخوێنەرەوەپەروین بوڵدان: دوای جەژن لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبینەوە
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، دوای جەژنی رەمەزان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاریگەر دەبێت. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالی، شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی شاندەکەی ئیمرالی لەگەڵ رەجەب …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس