به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

هەسەدە ئاماری ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: ١٦٣ ئۆپەراسیۆن و دەستگیرکردنی ١٤٠ چەکداری داعش

ناوه‌ندی راگه‌یه‌ندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاماری ساڵی 2025ی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، 163 ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه‌ و 32 پێكدادانی راسته‌وخۆ بون، هه‌روه‌ها 140 كه‌س ده‌ستگیركراون، 13 چه‌كدار كوژراون كه‌ سێ سه‌ركرده‌یان تیادابوه‌، هاوكات 79 بۆمب هەڵوەشێنراونەتەوە. ئاوێنە: ناوه‌ندی راگه‌یه‌ندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ساڵح موسلیم: بۆ سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق پێویسته‌ توركیا واز له‌ ده‌ستوه‌ردان بهێنێت

ساڵح موسلیم، ئەندامی ده‌سته‌ی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە رایگه‌یاند، ئەگەر توركیا دەیەوێت گفتوگۆكانی هەسەدەو دیمەشق سەركەوتوبن پێویستە واز لە دەستوەردان بهێنێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێویستە سیستمی لامه‌ركه‌زی لە سوریا پیادە بكرێت و دەستورێكی گشتگیر دابڕێژرێتەوە. ساڵح موسلیم، ئەندامی ده‌سته‌ی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە، لە چاوپێكەوتنێكدا رایگه‌یاند، ئەگەر توركیا دەیەوێت …

زیاتر بخوێنەرەوە

فه‌رهاد شامی: هه‌سه‌ده‌ پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە، توركیا جورئه‌تی نه‌ده‌كرد هێرشی بكاته‌ سه‌ر

فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بوایه‌، توركیا جورئه‌تی نه‌ده‌كرد هێرشی بكاته‌ سه‌ر. ده‌شڵێت، به‌رله‌ كۆتایی ئه‌مساڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات. فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، پێش كۆتایی ئەمساڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ سەردانی دیمەشق …

زیاتر بخوێنەرەوە

لیژنه‌ی دانوستانكاری رۆژاڤا: له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده‌ به‌ سوپا گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی

لیژنه‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده‌ به‌ سوپای سوریا. لیژنه‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌ دوایین پێشهاته‌كانی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق كردوه‌. لیژنه‌كه‌ جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ تێكه‌ڵكردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێزەکانی شه‌رع به‌50 هه‌زار چه‌كداره‌وه‌ په‌لامارى هه‌سه‌ده‌ دەدەن

ڕۆژنامەی زە ناشناڵ بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئەمنییەكانی سوریا ئاشكرایكردوە، سوپای سوریا پلانی هەیە تا مانگی تشرینی یەکەم، په‌لامارێكى گه‌وره‌ ئه‌نجامبدات بۆسه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ئامانجى كۆنترۆڵى هه‌ردوو شارى ڕه‌ققه‌و دێره‌زور. ڕۆژنامەكە وردەكاری پلانەكەی ئاشكراكردوه‌و ڕایگەیاند، “ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماده‌نه‌بن ئه‌و دوو پارێزگایه‌ ڕاده‌ستى سوپاى سوریا بكه‌ن، ئه‌وا هێرشێكى …

زیاتر بخوێنەرەوە

هه‌سه‌ده‌: له‌ بەرپەرچدانه‌وه‌ی داعشدا، دو شه‌ڕڤانمان شه‌هیدبون

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، لە کاتێکدا هێزەکانیان هێرشێکی چه‌كدارانی داعشیان بۆ سەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە شارۆچکەی ئەلبەحرە لە دێرەزوری ڕۆژهەڵات بەرپەرچ دایەوە، “دو شه‌ڕڤانمان شەهیدبون”. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش …

زیاتر بخوێنەرەوە

چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ بۆ یەکەمجار لەمێژودا سه‌رجه‌م پارتە سیاسییە کوردییەکان لەڕۆژئاوای کوردستان یەکدەگرن‌و به‌دروشمی (کۆنفرانسی یەکگرتویی‌و یه‌كڕیزیى کورد لەڕۆژئاوای کوردستان) له‌كۆنفرانسێكدا کۆده‌بنه‌وه‌، “هه‌ریه‌ك له‌مه‌سعود بارزانى‌و بافڵ تاڵه‌بانى بانگهێشتنامه‌یان ئاراسته‌كراوه‌، به‌ڵام خۆیان ئاماده‌ نابن‌و نوێنه‌ریان له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌”. هەر لەو چوارچێوەیەدا، لەکاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری قامیشلۆ، لایەنەکان بەسەرپەرشتیی پەیەنەکەو ئه‌نه‌كه‌سه‌ (کۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و یەکڕیزیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مه‌زڵوم عه‌بدى داواكارییه‌كى شه‌رع ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، حكومه‌تى سوریا داواكارییه‌كى ئاراسته‌ى ڕۆژئاواى كوردستان كردوه‌و مه‌زڵوم عه‌بدیش داواكاریه‌كه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، حكومه‌تى سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع، داواكاریه‌كى ئاراسته‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كردوه‌و پێیان وتوه‌، “باسی کورد بکەو عەرەب بۆ ئێمە بەجێبهێڵە”. سه‌رچاوه‌كان له‌زارى عه‌بدیه‌وه‌ ئاشكرایانكردوه‌، مەزڵوم عەبدی به‌توندى ئه‌و داواكارییه‌ى …

زیاتر بخوێنەرەوە

مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بنەمایەکی سەرەکی هەیە کە ئه‌وو ئه‌حمه‌د شه‌رع لەسەری ڕێککەوتون کە نابێت دوو سوپا هەبێت، ده‌شڵێت:”هەر کاتێک کارەکانی سوپا تەواو بوو، ئەوە چەکدارە بیانییەکانی ناو ڕیزەکانی هەسەدە دەڕۆن”، فەرماندەی گشتیی هێزەكانى سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكراشیده‌كات، “مایکل کورێلا فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هانیدام بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە پێشنیازێکی ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕەتدەکاتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) پێشنیازێکی سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا ڕەتده‌كاته‌وه‌ کە ئامانج لێی یەکلاییکردنەوەو کۆتاییهێنانە بەکێشەکانی نێوانیان‌و چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئەویش لەڕێگه‌ی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت‌و تێکەڵکردنی هێزەکانی کورد لەگەڵ سوپای نوێی سوریا، لەبەرامبەر پێدانی چەند مافێک بەکورد لەو وڵاتەدا. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسیی، ئەو ئۆفەرەی ئیدارەی نوێی سوریا پێشکەشیکردوە، …

زیاتر بخوێنەرەوە