ئەنجومەنی شاری فلۆرانس لە ئیتالیا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە پەخشان عەزیزی، چالاكوانی بواری كۆمەڵایەتی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. ئەم بڕیارە نەک هەر ڕێزگرتن لە هەوڵە بەردەوامەکانی پەخشان عەزیزی بۆ داکۆکی لە مافی ژنان و منداڵانی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵکوو شەرمەزارکردنی توندی حوکمی …
زیاتر بخوێنەرەوەدیمەن سۆهرابی: پەخشان و وریشە بوون بە هێمای خۆڕاگری و شۆڕشگێری لە ناو شۆڕشی ژن ژیان ئازادی
دیمەن سۆهرابی چالاکی بواری مافی ژنان ههروهها دهڵێ: سەڵتەنەت تەڵەبەکان دیارە خاوەن هەمان فکری دەورانی شایەنشای ئێرانن نە شتک زیاتر و نە کەمتر. ژن جیا لە بوکەڵەیەکی سوراو سپیاو کراو کە وەک ئۆبژەیەکی جنسی چاوی لێدەکرێ نابینن. فکریان لە دەوری یەک دەوڵەت، یەک میلەت، یەک زمان دەخولێتەوە، بە چاوی کۆیخایەتی …
زیاتر بخوێنەرەوەئیدارهى نوێى ئهمریكا سێ ژنى كورد بانگهێشتى مهراسیمى سوێندخواردنى ترهمپ دهكهن
بەگوێرەی زانیاریەکان، سێ ژنی کورد بەشداریی لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە ئێوارهى ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت. هەریەک لەئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مهسهده)و تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەمریکاو سینهم محەمەد نوێنەری ڕۆژئاواى كوردستان لەئەمریکا، بەشداریی لەڕێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد تڕەمپ دەکەن. ئەو سێ …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی
پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییان لە هەمووان کرد لە دژی سزای لە سێدارەدانی هەردوو ژنە چالاکوان پەخشان عەزیز ی و وریشە مورادی مانگرتی گشتی ڕابگەیەنن. لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییان لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ڕۆژی چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە دژی …
زیاتر بخوێنەرەوەمونیرە قازی: ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوا دێنە دی
مونیرە قازی محەمەد دڵخۆشی خۆی بە سیستەمی ڕۆژئاوا دەربڕی و گوتی: ” ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان دێنە دی.” مونیرە قازی محمەد لەسەر هەژمارەی تایبەتی دیجیتاڵ میدیایی خۆی پەیامێکی ڤیدۆی بڵاوکردەوە و لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پایتەختی کۆماری کوردستانەوە سڵاوی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد. پەیامەکەیی بەم شێوەیە: “سڵاو و …
زیاتر بخوێنەرەوەسزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندکرا
زانراوە، سزای لەسێدارەدانی زیندانیکراوی سیاسیی کورد، پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندکراوە. پارێزەر ئەمیر ڕەئیسیان لەم بارەیەوە ڕایگەیاند هیچکام لەو تانانەی دەربارەی دۆسیەکەی پەخشان عەزیزی خراونەتەڕوو، لەلایەن دادگای باڵای دەوڵەتەوە وەڵام نەدراونەتەوە و پشتگوێ خراون. پارێزەرەکەی پەخشان عەزیزی گوتی: “زانیاری و بەڵگەکان دەریدەخەن دۆسیەی پەخشان عەزیزی شایستەی سزای لەسێدارەدان …
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆهلات عەفرین: یەپەژە لە ساڵی ٢٠٢٤ پەیامی خۆی گەیاند/ تاکە مۆدێلی چارەسەر بۆ سوریا نەتەوەی دیموکراتیکە
ڕۆهلات عەفرین فەرماندەی یەپەژە ڕایگەیاند: یەپەژە لە ساڵی ٢٠٢٤دا خۆی گەیاندە زۆربەی ژنانی جیهان و پەیامی خۆی پێڕاگەیاندن. ڕۆهلات عەفرین ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق شێوەی بەرخۆدانی سەردەمی نیشاندا. ڕۆهلات عەفرین، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی …
زیاتر بخوێنەرەوەڕێگریکردن لە تەنیا تەلەفیزیۆنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ژن تیڤی، کەناڵێکی تایبەتە بە ژنان و دەنگ و ڕەنگی هەموو ژنانی کورد کە تیشک دەخاتە سەر تواناکانی ژنان و لە هەمانکاتدا کێشەکانی کۆمەڵگە و چارەسەرییەکان دەکات، ئەم تەلەفیزیۆنە لە ٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ دامەرزاوە. کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆگرامی تەلەفیزیۆنی، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بۆ ژن تی ڤی بەرنامە …
زیاتر بخوێنەرەوەژیانی وەریشە مورادی لە مەترسیدایە
راگەیەندرا کە دۆخی تەندروستی زیندانی سیاسی وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤێنی تاران راگیراوە، لە مەترسیدایە. ئاژانسی هرانا لە هەواڵێکی ئاماژەی بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین کردووە. لە هەواڵەکەدا هاتووەکە دۆخی تەندروستی وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین خراپە و بەرپرسانی زیندان وەریشە مورادییان لە خزمەتگوزاری …
زیاتر بخوێنەرەوەدادگای پێداچوونەوە؛ سروە پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
سروە پوورمحەممەدی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی کە پێشتر سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ٥ ساڵ بەندکران کەمکرایەوە و ئەم سزایە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس