به‌په‌له

ژینگە

ئاگری دارستانی کەلەملە پاش تێکۆشانی خۆبەخش و ئەندامانی کومیتەی دێکانی دەرەوەران بە تەواوی کوژێندرایەوە

مەریوان، ئاگری دارستان و لێڕوارەکانی دەرەوەران “کەلەملە” پاش تێپەڕاندنی درەنگانی شەو و مانەوە تا هەڵەهاتنی هەتاوی بەرەبەیانی ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی کومیتەی دێکانی گوندی دەرەوەران و خۆبەخشانی ئەمەگداری گوند و ناوچە و تیمێکی ڕێکخراوی سەوزی چیا، بەتەواوی کوژێندرایەوە و ڕاگیرا.  

زیاتر بخوێنەرەوە

شەڕی هەفتەیەکی چالاكوانانی ئیلام لەگەڵ ئاگر: دارستانەکانی بەدرە دوای کوژاندنەوە، دیسان دەسووتێن

لە یەك هەفتەی ڕابردوودا دارستان و لەوەڕگەكانی ناوچەی بەدرە لە پاریزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان گرت. ئاگرەكە هەموو جارێ بە هەوڵی چالاكوانانی ژینگە دەكوژێنرایەوە، بەڵام دیسان سەریهەڵدایەوە.  

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەواری دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سووتانی زیاتر لە ١٥٠ هیکتار لە سەر سنوور

کاتژمێر ٤ی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، ٩ی خەرمانان، لە دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگر لە لێڕەواری ناوچەكە دەکەوێتەوە کە تا ٥ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەخایەنێت و بەداخەوە ڕووبەری ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هیکتار دەسووتێت. زۆری و زەمەندی گیاوگۆڵی ئەم شوێنە بە هۆی پاوان بوونی و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاگری دارستانەكانی شاخی هانیڤان لە ئیلام

دارستانەكانی شاخی هانیڤان لە شاری ئیلام ئاگری گرتووە و بەهۆی هاتنی با و سەختی ناوچەكەوە، هەوڵەكان بۆ كوژاندنەوەی سەركەوتوو نەبووە. ئاگرەكە لە ناوچەی سیەچەل كاتژمێر یەكی بەیانیی ئەمڕۆ كەوتووەتەوە و لایەنە پەیوەندیدار و خەڵكی خۆبەخش خەریكی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.  

زیاتر بخوێنەرەوە