بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان دەسەڵاتی ئاسایشی کەرتی غەززە رادەست ناکات. ئاماژە بەوەش دەکات، گرووپەکەیان ناتوانێت پابەند بێت بە چەکدانان. محەممەد نەزەل، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس رۆژی هەینی 17ی تشرینی یەکەمی 2025 لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، گرووپەکەیان ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ئاگربەستێکی 5 ساڵە بۆ بونیاتنانەوەی کەرتی …
زیاتر بخوێنەرەوەشادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی سه‌رۆكی هه‌رێم له ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت
شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده له به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له تاوانی لاله‌زار، تا ئێستا دادگا هیچ رۆڵێكی نییه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانی. ده‌شڵێت، بێده‌نگی سه‌رۆكی له ئاست تاوانی لاله‌زار زۆر پرسیار‌و سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل له‌به‌رده‌م باره‌گای …
زیاتر بخوێنەرەوەسیپان حه‌مۆ: ده‌بێت له پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبون به سوپای سوریادا، ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده پارێزراو بێت
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبونی هێزه‌كانیان به سوپای سوریا، ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده پارێزراو بێت و رێز له خه‌باتی هه‌سه‌ده بگیرێت. ده‌شڵێت، هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی دیمه‌شق له په‌یوه‌ست به مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریاوه دیاری ده‌كات …
زیاتر بخوێنەرەوەئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات
ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك بۆ داواكارییەكانی كورد لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە دابنێت. ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردوەتەوە، ئەنقەرە بەنیازە کەرەستەی سەربازی بۆ سوریا دابین بکات و لەبەرامبەردا ڕێکەوتنێک ئەنجامبدات کە ڕێگەی پێبدات، ئەو چەکدارە کوردانە بکاتە ئامانج کە بەدرێژایی سنوری سوریا ئامادەییان هەیە. …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆنفرانسی دامەزراندنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت
کۆنفرانسی دامەزراندنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی ئەمڕۆ ١٧ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردووە و تا سبەی ١٨ی مانگ بەردەوام دەبێت. لەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دامەزرداندنی زانکۆی کوردی لە شاری درێسدن دەکرێت. ئەو زانکۆیە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە بە فەرمی دەست بەکار دەبێت. زمانی سەرەکی زانکۆکە زمانی کوردی دەبێت؛ هەم بە …
زیاتر بخوێنەرەوەخەڵکی کوردی ورمێ بە دروشمە کوردستان و سمکۆ وەڵامی پان‌تورکەکان دا
ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی یانەی فوتباڵی” ڕۆناهی”ی ورمێ یارییەكەی بردەوە، دانیشتووانی كوردی ورمێ دروشمی; بژی ورمێ، بژی سمكۆ و بژی كوردستانیان گوتەوە. تیمی ڕۆناهی لە خولی پلە نایابەكانی پارێزگای ورمێ‌دا یاری دەكات و لە یانەیەكی سایین قەڵای بردەوە. دروشمدانی خەڵكی ورمێ، تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئەوە دێت كە پان توركەكانی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە ئۆپراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپا لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەى سێ ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە
سەرەڕای ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ و بوونى پڕۆسەى ئاشتى و کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرۆکی دەوڵەتى تورک داوا لە پەرلەمان دەکات ماوەى هێرشە داگیرکارییەکانى لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژ بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای ناردنی هێزی سەربازی دیکە دەکات بۆ ئەو دوو بەشەی کوردستان. میدیاکانی تورکیا یاداشتێکی ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورکیان بڵاوکردەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی زانیاری گرنگ ئاشکرادەکات: پۆستی باڵا بە هەسەدە دەدرێت
مەزڵوم عەبدی زانیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا ئاشکرادەکات و دەڵێت، فەرماندەکانی هەسەدە پۆستی باڵایان لەناو وەزارەتی بەرگری سوریا پێدەدرێت، دەشڵێت، هەسەدە بەشێوەی پێکهاتەی سەربازی گەورە تێکەڵ بە سوپا دەکرێت. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە بە ئاژانسی هەواڵی “ئەسۆشەیتد پرێس”ی ڕاگەیاندوە، هێزەکانی هەسەدە چەندین ساڵە …
زیاتر بخوێنەرەوەلاریجانی پەیامی خامنەیی دەگەیێنێتە پووتین
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە و پەیامێکی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی گەیاندە پووتین. میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2025 عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بە سەردانێکی یەک رۆژە سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کردووە و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، …
زیاتر بخوێنەرەوەکوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حوسییەکان ڕاگەیەنرا
حوسییەکانی یەمەن کوژرانی سەرۆک ئەرکانی ئەو گروپە چەکدارییەی ڕاگەیاند و ئیسرائیلیش بە کوشتنی ئەو فەرماندەیە تۆمەتبار دەکات. حوسییەکانی یەمەن لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” محەمەد عەبدولکەریم غەمماری، سەرۆک ئەرکانی حوسییەکان کوژراوە “. ئەوەشیخستەڕوو،” گەڕی ململانێکانمان لەگەڵ دوژمن کۆتایی نەهاتوە، بەهۆی ئەو کارەشییەوە وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەدرێتەوە “. حوسییەکان لەو ڕاگەیەنراوەدا وادەی کوژرانی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس