به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

یەکەم هێزی سیاسی ئیسلامی کوردی دژی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب هاتە دەنگ

قەندیل پرێس یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەک گەورەترین پارتی ئیسلامی کوردی لە باشوری کوردستان دژی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا لەسەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب هاتە دەنگ، لە بەیاننامەیەکدا کە کوپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە ڕادەگەیێنن؛ “بە نیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزیەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مقسود و ئەشرەفیە دەكەین …

زیاتر بخوێنەرەوە

ساڵح موسلیم بۆ قەندیل پرێس: شێخ مەقسود چوار مانگە لەژێر گەمارۆدایە و ئامانجی هێرشەکان دەرکردنی کوردە لە حەلەب

​قەندیل پرێس – تایبەت وتووێژێکی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD)، دوایین پێشهاتەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود وئەشرەفییە و حەلەب و هێرشە چڕەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ناوچەکە بۆ خوێنەرانی “قەندیل پرێس” دەخاتە ڕوو. ​قەندیل پرێس: بەڕێز ساڵح موسلیم، وەک دەزانرێت گەڕەکی شێخ …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە و هاوەنبارانە. کوژراو و برینداریش هەن. شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، ئەو دوو گەڕەکەی شاری حەلەبن کە هێزە کوردییەکان خۆیان ئەمنیەتی دەپارێزن. بەپێی راگەیێندراوی ئاسایشی ئەو گەڕەکانە، لە تشرینی یەکەمی 2025ـەوە ئەو ناوچانە لەلایەن گرووپەکانی سەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

عومەر ئیلخانیزادە: هەموو حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵوێستیان هەیە دژ بەو سیاسەت و ئاواتانەی کە ڕەزا پەهلەوی و دەوروبەری و ناوەندگەراکان هەیانە

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ ڕێزدار “عومەر ئیلخانیزادە”، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە دوایین دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. قەندیل پرێس: هەروا کە ئاگادارن، چەند ڕۆژێکە جارێکی دیکە خەڵکی ئێران لە زۆربەی شارەکان دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، شرۆڤەی بەڕێزتان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کوردستان لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕێژیمدا بێدەنگ نابێ

(بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران و مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیم لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان) خەڵكی خۆڕاگری كوردستان! حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ئێران و كوردستان! رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی! شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان لە ئێران دەچێتە دەیەمین ڕۆژی خۆی. ئەم ناڕەزایەتییانە “نا”گوتنێکی ئاشکرا، بەرز و …

زیاتر بخوێنەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ مەقسوود لە حەلەب کرد و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. کەمێک پێش ئێستا، جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا، هێرشەکانیان بۆ سەر گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب دەستپێکردەوە. سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەیان …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەک دۆلار 144 هەزار تمەنی تێپەڕاند

نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن ئەمرۆ سێشەممە 6 هەزار و 400 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 144 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 144 هەزار و 100 تمەن و کەمترین ئاستیشی 137 هەزار و 700 تمەن …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕاگەیەندراوی خەبەریی کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی باڵای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٥/١/٢٠٢٦) بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ئێران و دوا گۆڕانکارییەکان لە کوردستان خرایە بەر باس، پشتیوانی لە خەبات و ڕاپەڕینی سەراسەریی گەلان و پێکهاتەکانی ئێران کرا، و بڕیار لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و بەرهەمدار بۆ بەهێزکردن و گوڕوتین …

زیاتر بخوێنەرەوە

د. عادڵ ئەلیاسی: پەیوەست بوونی بازاڕیان بە ناڕەزایەتیەکان، تەرازووی هێز بە زەرەری کۆماری ئیسلامی دەشکێنێتەوە

د. عادڵ ئه‌لیاسی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ “قەندیل پرێس” لەبارەی دوایین دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دەڵێت: “پێم وایه هەتا زۆرتر ماهییەتی دژی دیموکراتیانە و دژی ئازادیخوازانەی پاشایی خوازان، ڕاستی ئیفراتی و سیاسەتی ناوەندگەرایی لە ئێران لەقاو بدەین هێشتا کەممان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەکسیۆس: ئەمڕۆ سووریا و ئیسرائیل لە پاریس کۆدەبنەوە؛ پێنجەم کۆبوونەوەیانە

میدیایەکى ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ گەڕێکی نوێی کۆبوونەوە لەنێوان سووریا و ئیسرائیلدا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنیی بە نێوەندگیریی واشنتن بەڕێوەدەچێت و ئەم گەڕە لەسەر خواستی ترەمپ دەستیپێکردووە. تۆم باراک سەرۆکایەتیی دەکات ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، …

زیاتر بخوێنەرەوە