قەندیل پرێس – ڕاپۆرتی بنکۆڵکاری کورتەیەک لە ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە: “میدیای سەرەکی فارسی زمان لە دەرەوەی وڵات هەوڵی پێشخستنی پڕۆژەی سەپاندنی ڕەزا پەهلەوی، شازادەی دەربەدەری، وەک “سەرکردەیەکی جێگرەوە” دەدەن. بۆ کورد ئەم بابەتە نەک هەر شەرعیەتی تێدا نییە، بەڵکو مێژووی سەرکوتکردنی ناسنامە و مافی نەتەوە غەیرە فارسەکان لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتییەوە بیردەخاتەوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەوهفدی ئیدارهی خۆسهر: له چهند رۆژی داهاتو دهست بهجێبهجێكردنی رێككهوتنی 10ی ئازار دهكرێت
وتهبێژی وهفدی دانوستانكاری ئیدارهی خۆسهر رایگهیاند، پێشبینی دهكهن له چهند رۆژی داهاتودا لێكتێگهیشتن بۆ جێبهجێكردنی بڕگهكانی رێككهوتنی 10ی ئازار لهگهڵ دیمهشق رابگهیهندرێت. یاسر سلێمان، وتهبێژی وهفدی دانوستانكاری ئیدارهی خۆسهر له لێدوانێكدا بۆ تهلهفزیۆنی سوریا رایگهیاند، ئێمه پهرۆشین بۆ سهروهریی سوریا و كاراكردنی دامهزراوه سیادییهكان له ناوچهكانی باكور و رۆژههڵاتی سوریا. …
زیاتر بخوێنەرەوەفارووق حەجی موستەفا: پابەند نەبوونی حکومەتی کاتی بە بنەماکانی مافی مرۆڤ، سوریا بەرەو شەڕی وێرانکەری دەبات
وتووێژی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەرێز کاک فارووق حەجی موستەفا، بەرپرسی رێکخراوی بەرچاڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ له سوریا دەربارەی دۆخی کورد و پێکهاتەو و کەمە نەتەوەکان و ئایینیەکانی دیکە (دروز، عەلەوی، مەسیحی)ـەکان لە سوریا دوای رۆخانی رێژێمی بەشار ئەسەد و ئەزموونی زیاتر لە ساڵێکی حوکمڕانی ئەحمەد شەرع لە سەرۆکایەتی کاتی سوریا. …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەی ئاخێزی نوێی جەماوەری و پێویستیی یەکگرتوویی بەرینی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان
شەپۆلی نوێی ئاخێزی جەماوەری کە لە هەشتی مانگی بەفرانبارەوە بە ناڕەزایی دەربڕینی بازاڕییەکانی تاران دەستی پێکردووە و ڕۆژانی دواتر بەرینتر بووەتەوە و زۆر شار و شارۆچکەی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی گرتووەتەوە، کاردانەوەیەکی کاتی نییە. ئەم ئاخێزە وەڵامی خەڵکە بۆ قەیرانی قووڵی پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کۆماری ئیسلامی، قەیرانێک کە دەری …
زیاتر بخوێنەرەوەساڵح موسلیم: ئەمریکا بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی ئەوە دەدات هەسەدە هاوشێوهی ئێستا بمێنێتهوه
ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یهكیهتی دیموكرات ڕایگهیاند، ئەمریکا بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی ئەوە دەدات هەسەدە هاوشێوهی ئێستا بمێنێتهوه و “ئێمەش ئەوەمان دەوێت بۆ پاراستنی ناوچەکانمان”، دهشڵێت، توركهكان دژی ڕێكهوتنی 10ی ئازاری 2025ن كه له نێوان مهزڵوم عهبدی و ئهحمهد شهرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر واژۆكرا. ساڵح موسلیم …
زیاتر بخوێنەرەوەداوای لابردنی پارێزبەندیی هاوسەرۆکان و 16 پەرلەمانتاری دەم پارتی دەکرێ
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە 22 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەم پارتی و جەهەپە، 37 دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد. هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەنێویاندان. بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی تورکیا، 37 دۆسیەی تاوان دژی 22 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دەم پارتی و جەهەپە پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراون. 33 دۆسیەی تاوان …
زیاتر بخوێنەرەوەپەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتن و خۆپیشاندانی بازاڕییانی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، پشتیوانی لە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بازاڕییان و خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران کرد. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار کاسبکارەکانی بازاڕی گەورەی تاران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گرانیی تاقەتپڕووکێن و دابەزینی سەرسوڕهێنەری نرخی تمەن لە بەرانبەر دۆلاردا بازاڕیان داخست و دەستیان …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە ئاماری ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: ١٦٣ ئۆپەراسیۆن و دەستگیرکردنی ١٤٠ چەکداری داعش
ناوهندی راگهیهندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) ئاماری ساڵی 2025ی ئاشكرا كرد و ڕایگهیاند، 163 ئۆپهراسیۆنیان ئهنجامداوه و 32 پێكدادانی راستهوخۆ بون، ههروهها 140 كهس دهستگیركراون، 13 چهكدار كوژراون كه سێ سهركردهیان تیادابوه، هاوكات 79 بۆمب هەڵوەشێنراونەتەوە. ئاوێنە: ناوهندی راگهیهندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، “لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی …
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆڵی تورکیا لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا؛ ئاشتی بە مەرجی سڕینەوە
قەندیل پرێس – راپۆرتی بنکۆڵکاری تورکیا هەوڵ دەدات ئەزموونی ئۆتۆنۆمی ڕۆژئاوا وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژی نەهێڵێت و لە ڕێگەی فشارە سەربازی و دیپلۆماسی و هەواڵگرییەوه بیخاتە ناو پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی دیمەشقەوە؛ بەڵام نەک بۆ ئەوەی ئاشتی بەدەست بهێنرێت، بەڵکو بۆ بێکاریگهرکردنی هەر مۆدێلێکی گۆڕانکاری سیاسی لە خوارەوە. ئەم فشارانە لەبری ئەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەئۆجەلان: پێویستە تورکیا رۆڵی ئەرێنی لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ببینێت
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند: رێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق، مۆدێلێکی سیاسی دیموکراسییە کە تێیدا هەموو گەل و نەتەوەکان دەتوانن پێکەوە خۆیان بەڕێوەببەن. زۆر گرنگە تورکیا لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی ئاسانکاریی دیالۆگ بگێڕێت. ئەوەش گرنگە بۆ ئاشتی ناوچەکە بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی. بە بۆنەی ساڵی نوێوە، پارتی یەکسانی و …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس