به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

ترەمپ: تەلەفۆن بۆ ئەردۆغان دەکەم و زۆرم خۆشدەوێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک، لە کۆشکی سپی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ساز کرد و یەکێک لەو بابەتانەی باسی کرد، پەیوەندیی تەلەفۆنیی خۆی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو. لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا کە دۆناڵد ترەمپ، دوای ماوەیەک قسەکردن رایگەیاند، دەبێت بڕوات و جەختیکردەوە، پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەکات. …

زیاتر بخوێنەرەوە

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) سەبارەت بە هێرشی هاژەکی و درۆنیی ئێران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردیی، ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٦ زاینیی، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بارەگایەکی سپای میللیی کوردستانی بۆ جاری چەندەم، بەر پەلاماری هاژەکیی و درۆنی دا. بە داخی گرانەوە لەم پەلامارە ترسەنۆکانەیەدا، هەڤاڵ مزەفەر محەممەدزادە، ناسراو بە نەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سپای میللیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

تۆم بەڕاک: ئەرکی هەسەدە بۆ شەڕی دژ بە داعش کۆتایی هات

گەورەترین دەرفەت کە ئێستا بۆ کورد ڕەخساوە، لە سایەی حکوومەتی ئێستایە بە سەرۆکایەتیی شەڕع. ئەم ساتەوەختە ڕێڕەوێک بۆ کورد دەڕەخسێنێت بەرەو تێکەڵبوونێکی تەواو لەگەڵ دەوڵەتێکی سووریی یەکگرتوودا. دۆخی ئەمڕۆ پاساوەکانی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا هەسەدە دەگۆڕێت. دیمەشق ئێستا ئامادە و شایستەیە بۆ لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان. دیمەشق ئامادە و شایستەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

حکومەتی سووریا ئاگربەستی بۆ چوار رۆژ راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەستی بۆ چوار رۆژ راگەیاند، ئەوەش دوای گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە). ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: “لەکاژێر 08:00ـی ئەمشەوەوە لە تەواوی کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای عەرەبیی سووریا، ئاگربەست جێبەجێ دەکرێ.” لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بۆ چوار رۆژ …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەوڵەت باخچەلی: کۆنفیدراسیۆن و خۆسەری نابێت جارێکی دیکە لە سووریا بخرێنە بەرباس

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایدەگەیێنێت، کۆنفیدراسیۆن، فیدراسیۆن و خۆسەری نابێت جارێکی دیکە لە سووریا بخرێنە بەرباس. هەروەها ئەوان “جەخت لە یەکپارچەیی سووریا” دەکەنەوە. باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد، راگەیێنراوەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە بەرژەوەندیی سووریاییەکانە و “ناکرێ یەکپارچەیی و سەقامگیریی سووریا بشێوێنرێت.”

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرچاوەیەک لەنێو هەسەدەوە: دیمەشق لە چەندین بەڵێنی پەشیمان بووەتەوە

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دانوستاندنەکانی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەنجامیان نەبووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، دیمەشق ئەو بەڵێنانەی رەتکردووەتەوە، کە پێشتر لەلایەن تۆم باراکەوە بە هەسەدە درابوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا پێشتر دوو بەڵێنی بە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرێنی نەبوو

فەوزە یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرێنی نەبوو و مەزڵووم عەبدی دەگەڕێتەوە حەسەکە”. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەیەدە رایگەیاند، “حکومەتی سووریا داوامان لێدەکات، بەبێ هیچ شتێک چەک دابنێین و حەسەکە و کۆبانێیان رادەست بکەین”. فەوزە یوسف دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەزڵووم عەبدی و …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ قەندیل پرێس: تۆم باراک لە جیاتی مانەوە لەگەڵ هەسەدە پشتگیری جولانی و تیرۆری کرد

“هەولێر لە بری بێلایەنی، بووەتە لایەنگر و دەستی لەم دۆخەدا هەیە” وتووێژی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ خەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە لەسەر دۆخی رۆژئاڤای کوردستان. قەندیل پرێس: وەک دەستپێک، هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چییە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ناوچەکە؟ خەریب حەسۆ: ئەم پێشهاتانەی تا ئێستا هاتوونەتە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە: زیندانی شدادیە کە دیلەکانی داعشی تێدایە لە دەستی ئێمەدا نەماوە

قەندیل پرێس دەقی راگەیەندراوەکە: بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە بارودۆخی ئەم دواییەی زیندانی ئەلشەدادی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەندیخانەی ئەلشەدادی کە هەزاران تیرۆریستی داعشی تێدایە، چەندین جار لەلایەن کوتلەکانی دیمەشقەوە هێرشی کراوەتە سەر. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەم هێرشانەیان بەرپەرچ داوەتەوە و چەندین جار شکاندنیان کردووە و لە ڕێگریکردن لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەردەوامبوونی هێرشەکان لەسەر هێزەکان لە عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە سەرەڕای ئاگربەست

هەسەدە – سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ئاگربەست، چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی هێشتا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەکانی عەین عیسا، شەدادی و ڕەقە. بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی توند لە دەوروبەری گرتووخانەی «ئەقتان» لە شاری ڕەقە بەردەوامە، کە تێیدا چەتەکان هەوڵ دەدەن گرتووخانەکە بشکێنن. هەسەدە ڕایگەیاند ئەم …

زیاتر بخوێنەرەوە