ڕۆژنامەنوسێكى تورک زانیارییهكى گرنگ لهبارهى پێشنیازێكى دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەوه ئاشكرادهكات، دهڵێت:”لەکۆبونەوەیەکی پەڕلەمانتارانی پارتەکەیدا باخچهلى وتویهتى، لەپێناو بەهێزکردنی برایەتییدا، با سەرۆکی تورکیا دوو جێگری هەبێت، یەکێکیان کوردو ئەوەی تریان عهلهوى”. ڕۆژنامەنوس ئیسماعیل سەیماز ڕایگهیاندوه، دهوڵهت باخچهلى سەرۆکی مەهەپە لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی پارتهكهى لهپەرلەمانى توركیا وتویهتى، “من پێشنیازدهكهم سەرۆک کۆمار دوو …
زیاتر بخوێنەرەوەهێرشەکەی سەر گوندی (شیوەگوێزان) لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجامدراوە
لە کاتژمێر (٨:٤٥) خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لە پشتی گوندی شیوەگوێزانی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلوکس)ی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و لە ئەنجامدا، گەریلایەک شەهید بوەو گەریلایەکی تریش بە سەختی برینداربوو. هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە، …
زیاتر بخوێنەرەوەجەمیل بایک: تاوەکو تورکیا هەنگاوی یاسایی نەنێت، گرووپێکی دیکەی گەریلا بۆ چەکدانان راناسپێرین
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دەڵێت، دەبێت لیژنەکەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمان بە یاسا پێکبهێندرێت، “ئەگەر بە یاسا پێکنەهێندرێت، هەر کاتێک بیانەوێت هەڵیدەوەشێننەوە.” ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو حکومەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی نەنێت، گرووپێکی دیکەی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ چەکدانان راناسپێرن. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە هەڤپەیڤینێکدا بە میدیای …
زیاتر بخوێنەرەوەبەپەلە/ دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە “درۆن” کرانە ئامانج
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە ڕایگەیاند، “لە سنووری پێنجوێن بە درۆن هێرش کراوە و دوو کەس کراونەتە ئامانج.” هێرشەکە لە گوندی شیوەگوێزان بووە لە سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، “بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی، دوو کەس لەسەر ماتۆڕسکیلێک کراونەتە ئامانج؛ یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی …
زیاتر بخوێنەرەوەتۆم باراک: سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، تۆم باراک، نێردەی ئەمەریکا بۆ سووریا لە(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە لایەنەکانی سووریا کرد چەک دابنێن و کار بۆ بونیاتنانی سووریایەکی یەکگرتوو بکەن. تۆم باراک داوای لە درووزەکان و هێزە بەدەوییەکان کردووە، چەکەکانیان دابنێن، گوتی: ڕێککەوتنەکە بە نێوەندگیری تورکیا و ئوردن و وڵاتانی دراوسێوە کراوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەپەرلەمانی بەلجیکا سوپای پاسدارانی بە “تیرۆریست” ناساند
پەرلەمانی بەلجیکا بڕیارنامەی ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەکو “رێکخراوی تیرۆریستی” پەسند کرد. دەریا سەفایی، ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18-07-2025، پەرلەمانی بەلجیکا رەشنووسی بڕیارنامەی ناساندنی سوپای پاسدارانی وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی بە 135 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 14 دەنگی بێلایەن پەسند کردووە. بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هیچ پەرلەمانتارێک دژی …
زیاتر بخوێنەرەوەروانگەی سووری: نزیکەی 600 کەس لە شەڕ و پێکدانەکاندا کوژراون
میدیاى فەرمیى سووریا، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل، لە نزیک شارى سوەیدا بە ئاڕاستەى باشوورى شارەکەیان بۆردومانکرد و روانگەی سووریش دەڵێت، نزیکەی 600 کەس لە شەڕ وپێکدانەکانی سوەیدادا کوژراون. ئاژانسى ساناى سووریا، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانى چەند شوێنێکیان لە نزیک شارى سوەیدا کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژى پێنجشەممە، هێزەکانى حکومەتى …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان دەڵێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەر بۆ گفتوگۆ و بەکارهێنانی هێزیش ئامادەن
سەرۆککۆماری تورکیا کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە “برای خۆمان” ناو دەبات و دەشڵێت، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەر بۆ گفتوگۆ و بەکارهێنانی هێزیش، ئامادەن. رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گوتارێکیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشکێشی کرد، باسی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر (پرۆسەی چارەسەر) کرد و بۆ سەرخستنی پرۆسەکە گوتی: “ئەگەر پێویستبێ سەرکێشی بکەین …
زیاتر بخوێنەرەوەئيلهام ئەحمەد: لە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ تورکیاداین؛ دانووستانەکان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە
ئيلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكى لێژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوەى ئیدارەی خۆبەرێوەبەرىی ديموكراتيكى باكوور و رۆژهەڵاتى سوريا/رۆژئاوا، لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ بەشی تورکیی بى بى سى جەختى كردەوە كە گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتى ناوەندىی سووريا بۆ يەكخستنى هێزەكانى سورياى ديموكراتيك (هـ.س.د) بەردەوامە و بە پێچەوانەى راپۆرتە بڵاوكراوەكان، ئەم گفتوگۆيانە بە بنبەست نەگەيشتوون. هەروەها بۆ يەكەمجار پشتراستی …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
ئێوارەی رۆژی سێشەممە هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (پەیام ئەحمەدی) کوژرا. پەیام ئەحمەدی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە خەڵکی گوندی بەرقڕو سەربە سەوڵاوی مەریوان بوو. ئەو کۆڵبەرانەی لەگەڵ پەیام ئەحمەدی بوون بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیان راگەیاندووە، هێزەکانی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس