به‌په‌له

ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مۆدێلێکی نوێ تۆمار دەکات و پێ دەنێتە قۆناغێکی ترەوە

قەندیل پرێس

ململانێی سیاسی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە قۆناغی ئێستادا لە سنووری کێبڕکێی ناوخۆیی و پۆستە کارگێڕییەکان دەرچووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارتر کە ئەویش بەکارهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت و مەلەفی هاوکارییە سەربازییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە حیزبییەکان.

تۆمەتبارکردنی دامەزراوەیەکی ئەمنیی وەک وەزارەتی ناوخۆ بە شاردنەوەی چەکی هاوپەیمانان، ئاماژەیە بۆ قوڵبوونەوەی درزەکان و گەیشتنی ململانێکان بە ئاستێک کە ڕەنگە کار بکاتە سەر ناوبانگی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ئەم جەنگە میدیایی و یاساییە نوێیە نیشانەی ئەوەیە کە لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان بەرەو بنبەست ڕۆیشتوون و ئێستا زمانە توندەکان و سکاڵا یاساییەکان جێگەی گفتوگۆ و نێوەندگیرییان گرتووەتەوە.

دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ:
​وەزارەتی ناوخۆ سکالا لەسەر کەنالەکەی بافڵ تالەبانی تۆمار دەکات.

​ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
​لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵ 8، بێژەر و کادیرێکی حیزبی، گفتوگۆ لەبارەی چەکەکانی ئەمەریکا دەکەن و کادیرەکە باس لەوە دەکات گوایە ئەو چەکانە دراون بە وەزارەتی ناوخۆ و لە کۆگایەکی وەزارەت لە هەولێر دانراون.
​ئەم قسانە سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکاریین و هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە ڕاستی. دیارە ئەوانەی ئەو چەکانەیان بردووە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ شاردنەوەی ڕاستی بابەتەکە و بە باسکردنی زیاتر و هەوڵدان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، چەواشەکاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ڕۆژێک دێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
​بۆیە وەزارەتی ناوخۆ، وەکوو مافی خۆی، سکاڵای یاسایی لە سەر کەناڵەکە و میوانەکەی تۆمار دەکات و پێویستە لەبەردەم دادگا، بەڵگە بۆ ئەو چەواشەکارییانە پێشکەش بکەن، ئەگینا دەبێت باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدەن.

​ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
٢ی ئایاری ٢٠٢٦

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئامەدسپۆر بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا گەیشتە خولی نایابی تورکیا

یانەی ئامەدسپۆر، دوای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی ئیدرسپۆر گەیشتە (سوپەرلیگ) خولی نایابی تورکیا. لە دوایین یاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *