ئەڵمانیا: ئەمریکا بەبێ ستراتیژ هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەبێ هیچ ستراتیژێک هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە، هۆشداریشیدا لەوەی کە بەم زووانە ململانێکان کۆتایی نایەت.

ئەمڕۆ فریدریش مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەربارەی ململانێی سەربازیی و سیاسییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.

فریدریش مێرتز ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ ستراتیژییەکی قەناعەتپێکەریان لە دانوستانەکاندا نییە و بەبێ هیچ ستراتیژێک هاتووەتە ناو ئەم شەڕەوە، ئەمەش وایکردووە کۆتاییهێنان بەو ململانێیە قورستر بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی ئەم جۆرە ململانێیانە تەنها ئەوە بەس نییە بچێتە ناوییەوە، بەڵکو دەبێت بتوانیت لێیان دەربچێت، لە ماوەی ٢٠ساڵدا ئەمەمان لە ئەفغانستان بینی و لە عێراقیش هەمان شتە.

فریدریش مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسی لەوەشکرد، پێشنیاری ئەڵمانیا بۆ ناردنی کەشتییە مینڕێژەکان بۆ یارمەتیدان لە کردنەوەی گەرووی هورمزکە بۆ دابینکردنی نەوتی جیهانی زۆر گرنگە، هێشتا کارا ماوەتەوە، بەڵام پێشمەرجەکە کۆتاییهێنانە بە شەڕەکان.

جێی ئاماژەیە، دوای سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی گەلانی ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا یەکەم کەسایەتیی سیاسیی بوو کە وتی پەنابردن بۆ توندوتیژیی بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا نیشانەی کۆتایی هاتنی کارەکانی حکومەتی ئێرانە، دوای داخستنی گەرووی هورمز، بە ئاشکرا باسی لە ئامادەیی یەکێتی ئەورووپا بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو، هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران مەرجە بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە وڵاتەکەدا و لە ئێستادا زوو زووە بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و کردنەوەی گەرووی هورمز ڕادەستی ئەمریکا کرد

ماڵپەڕی هەواڵیی «ئاکسیۆس» لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ئێران لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *