قەندیل پرێس
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:
ئێران و ئەو میلیشیا تیرۆریستیانەی سەر بەو وڵاتەن، لەوانەیە بەنیازی بەئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکییەکان بن لە بەغدا، سلێمانی و دهۆک.
لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی دیکە کە وا تێدەگەرێت پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەبێت.
ئێران بە تایبەتی هەڕەشەی لە زانکۆ ئەمریکییەکان کردووە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئێران و میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران هێرشی بەرفراوانیان کردووەتە سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئەو ئامانجانەی پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەیە لە سەرانسەری عێراق، لەوانەش هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها دامەزراوە عێراقییەکان و ئامانجە مەدەنییەکان.
حکومەتی عێراق ڕێگری لە هێرشە تیرۆریستییەکان نەکردووە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکە.
پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریکی ئێستا عێراق جێبهێڵن.
قەندیل پرێس