به‌په‌له

مستەفا هیجری: پادگانەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانتان

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،  پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆرجار دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی و ئاسایی.

داواکارم هەموو سەرباز و پێرسۆنێلی خاوەن هەڵوێست و ئازادیخواز لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، پادگان و بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی سپا، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم ڕێژیمە بەجێ بهێڵن و واز لە خزمەت و ئەرکی پێسپێردراویان بهێنن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان.

ئەمەش لەپێناو پارێزراوبوونیانە لەم هێرشانە و پاشان؛ پشتکردنیانە لە ڕیزی هێزی چەکدار و سەرکوتکەری ڕێژیم.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *