قەندیل پرێس
دەقی راگەیەندراوی ئەبو عەلی عەسکەری وتەبێژی کەتائیبی حزبووڵای عێراقی سەر بە ئێران:
بەناوی خوای گەورە
ئەوەی ناوچەکە دەیبینێت لە گرژییەکی توند، کە تێیدا سیناریۆکان زیاد دەکەن لە ڕێگەی هەڕەشەکانی (ترامپی تاوانبار) بۆ کۆماری ئیسلامی بە جووڵاندنی کەشتیگەلە دەریاییەکانی، و ئامادەکردنی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا، بۆ دەسپێکردنی دەستدرێژییەکی تر بۆ سەر گەلی ئێران و سەروەرییەکەی
وامان لێدەکات ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکەین:
یەکەم: ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ بە ئامانجگرتنی کۆماری ئیسلامی لە سووریاوە بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڵکشاندایە، لە ڕێڕەوێکدا کە سیفەتێکی وشکانی وەردەگرێت.
دووەم: پێویستە لەسەر کوردانی ناوچەکە عاقڵانە رەفتار بکەن، و خۆیان تێوەنەگلێنن لە سەرکێشییەکی سەربازی کە ئێران (ئیسلام) بکاتە ئامانج.
سێیەم: جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان و سەربازییەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەییدا بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جووڵەیەک کە ئێران و سنوورە باکوورییە ڕۆژئاواییەکانی بکاتە ئامانج.
بەرواری: ٢٠٢٦/٠٢/٢٣
قەندیل پرێس