ديلان یەشیلگۆز، ژنە سیاسەتمەداری کورد وەکوو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.
ژنێکی کورد بەناوی دیلان یەشیلگۆز، وەکوو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا لە کابینەى نوێی حکومەتى ئەو وڵاتەدا دەستبەکار بوو.
ئەو ژنە سیاسەتمەدارەی کورد لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، جێگەی شانازییەکی گەورەیە وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵندا خزمەت بکەم.
جێگەی باسە، دیلان یەشیلگۆز لە ساڵی ١٩٧٧ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی هۆڵەندا کردووە.
قەندیل پرێس