سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ قەندیل پرێس: تۆم باراک دوێنێ لە هەولێر رێککەوتنی ئەمرۆی شەرعی داوە دەست مەزڵوم عەبدی و واژویان کردووە

قەندیل پرێس

سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاگادار لە کۆبوونەوەی هەولێر نێوان باراک، عەبدی و بارزانی بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ هەموومان دوێنێ بینیمان بارزانی کوڕ و باوک و مەزڵوم عەبدی چەندە نیگەران و شڵەژاو و قەلەق دیاربوون لە کۆبونەوەکەی تۆماس باراک نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا، هۆکاری نیگەرانییەکەشیان رێککەوتننامە نوسراوەکەی گیرفانی تۆم باراک بوو.

هاوکار عیزەت ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەر بۆ قەندیل پرێسی پشتڕاستکردەوە: ئەو رێککەوتنەی ئەمرۆ شەرع رایگەیاند و پیشانی میدیاکانی دا، کە پرە لە خاڵی خراپ و وێرانکەر بۆ کوردی رۆژئاوا و هەرچوارپارچەی کوردستان، ئەو رێککەوتنە بە باراک بوە و بە واژۆی ئەحمەد شەرعەوە هێناویەتی لەسەر مێزەکەی هەولێر دایناوە و مەزڵوم عەبدی ناچارکردوە بە واژۆکردنی.

ئەمڕۆ تۆم باراک رۆشتەوە سوریا و سەردانی ئەحمەد شەرعی کرد و مەلەفەکەی رادەستکردەوە بە واژۆی مەزڵوم عەبدییەوە، وتی؛ من کارەکەم کرد و تۆش برۆ رایبگەیەنە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *