به‌په‌له

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران گەیشتە سێ هەزار و ٤٢٨ کەس

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژە، ڕایگەیاندووە لانیکەم سێ هەزار و ٤٢٨ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ڕێکخراوی مافی مرۆڤە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون، دەکرێت زۆر لەوە زیاتر بێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە دە هەزار خۆپیشاندەر دەستگیر کراون و ئەوەی لەوەش کارەساتبارترە ئەوەیە کە بەکرێگیراوانی سەرکوتكەر “تەقە”یان لە بریندارانی سەر شەقام و ناوەندە پزیشکییەکان کردووە.

هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران هۆشداری داوە لە ئەگەری لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو دوای بەڕێوەچوونی “دادگاکانی نمایشی” و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردووە “بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران و پێشگرتن لەو جۆرە تاوانانە” هەنگاو بنێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *