به‌په‌له

کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا: تێکۆشانمان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانمان بەردەوامە

خەڵکی عەفرین و شەهبا کە بە زۆر کۆچبەرکراون، بانگەوازی پاراستنی مافەکانیان و گەڕانەوەی ئارامیان کرد و ڕایانگەیاند کە تێکۆشانیان بۆ گەڕانەوە بەردەوام دەبێت

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆچبەربوونی دانیشتووانی عەفرین لە هەرێمی شەهباوە، ئەنجوومەنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بە هاوکاریی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتیی عەفرین، ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: “ساڵێک بەسەر کۆچبەربوونی دانیشتووانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا و گوندەوارەکانی باکووری حەلەبدا تێدەپەڕێت. هۆکاری کۆچکردنی هەزاران هاوڵاتی عەفرین لە شەهبا، دەگەڕێتەوە بۆ چەتە دڕندەکان کە هێرشییان کردە سەر ناوچەکانمان.

دوای ئۆپەراسیۆنەکانی بە ناوی ‘چڵە زەیتوون’ کە بووە هۆی ئاوەرەبوونی هەزاران دانیشتووی عەفرین لە ماڵەکانیان، دار و بەرد لە عەفرین سووتێنران و هەزاران دانیشتووی عەفرین ڕفێندران و کوژران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *