پەژاک: «لە ڕۆژی ٧ خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەرامبەر بە ٢٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەسەر رێگای پیرانشار – مەهاباد هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بەهاوكاری سوپای پاسداران و بەكرێگیراوانی هەرێمەكە هەڤاڵمان “مەولان رۆستەمی” ناسراو بە هەڤاڵ “شۆڕش قەڵات”یان بەشێوەیەكی نامەردانە داویانە بەر دەسترێژی گوللە و شەهیدیان کردووە و پاشان بۆ شاردنەوەی كردەوە نامرۆییەکەیان سناریۆیەكیان داتاشیوە كە گۆایە هێزەكانیان گروپێك کە لەسنورەكانی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە دزەیان كردوەتە ئێرانەوە بێ كاریگەر كردوە.»
ناسنامەی شەهید:
ناسناو: شۆرش قەڵات
ناو و پاشناو: مەولان ڕۆستەمی
ناوی دایک: زەهرا
ناوی باوک: حۆسێن
لەدایکبوون: ۱۹۷۹ گوندی سیسەری سەردەشت
پەیوەستبوون بە ڕێزەکانی شۆرش: ۲۰۱۵
شەهادەت: ۷ی خەزەڵوەی ۱۴۰۳ – ۲۸ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۴
قەندیل پرێس