به‌په‌له

مەسعود بارزانی: هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پێشوازی لەو سێ گەنجەی قەزای خورماتوو دەکات کە بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە، رووبەڕووی لێدان و تەشهیرکردن بونەوەو دەڵێت “هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات”.

ڕۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.

بەپێی نوسینگەی بارزانی، لەو دیدارەدا ناوبراو وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات.

مەسعود بارزانی لەدیدارەکەدا بەتوندی لەسەر ئەو هەڵوێستەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دێتە دەنگ و دەڵێت “هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆ,جە,لان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی  ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *