مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك كارتێك له‌لایه‌ن به‌غداوه به چاوساغی خه‌ڵێكی ناوخۆیی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببه‌ن، ئه‌مه‌ش “لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە.”
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لەگەڵ ئافره‌تان و دایكانی شه‌هیدی پارتی له پارێزگای دهۆك كۆبوه‌وه.
سه‌رۆكی پارتی وتی، “جگە لە خودا ئێمە بۆ کەس خۆناچەمێنین، تەنیا بۆ دایكی شەهیدانی خانەوادەی شەهیدان دە جار خۆمان دەچەمێنین”. وتیشی “ئەمڕۆ ئێمە لە سەدەی بیست و یەکین، ڕەنگە هێشتا وەك پێویست مافی ئافرەتان دەستبەر نەکرابێت بەڵام ئافرەت خۆشی خەباتی بێ‌وچان بکات و دڵنیابن بە هەمو شێوەیەك لە پشت ئێوە دەبم.”
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مه‌سعود بارزانی ئاماژەی بە “مەترسی پیلانەکانی ئێستا بۆ سەر هەرێمی کوردستان” کرد‌و ڕایگەیاند”پیلانی ئێستا‌و دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە لە هی ڕابردو، ئێستا بەشێوەیەكی بەرنامە بۆدارێژراو دەیانەوێت خەڵكی ئێمە و گەنجی ئێمە توشی ماددەی هۆشبەر بێت، ئەمە گەورەترین مەترسییە، دەیانەوێت خەڵكی ئێمە توشی بێ ئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت.” وتیشی”ئەرکی گەورە لەسەر شانی ئێوەیە هەر ئافرەتێك منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تێبگەیەنێت کە چ پیلانێكی مترسیدار لەسەر ئێمە هەیە، ئەگەر گەنجی ئێمە باوەڕی بە خۆی نەما ئێمە هیچ دۆزێكمان نامێنێت.”
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مه‌سعود بارزانی ئاماژەی بە “بڕینی موچەی خەڵكی کوردستان” کرد و ڕایگەیاند”موچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناوببەن، ئەمەش بە چاوساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بو کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و ئەمەش لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە.”
قەندیل پرێس