ئه‌گه‌رچى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان تهواوكرابون بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌تى دیمهشقو ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، به‌ڵام دیمه‌شق لهبڕیارێكى له‌ناكاودا، ڕه‌تیكرده‌وه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دهستكهوتون، حکومەتی سوریا ڕەتیکردوه‌تەوە، هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانى ئیدارەی خۆسەر ئەنجامبدات، بەبێئەوەی هۆکارێک بخاتەڕوو.
ئه‌وه‌ش زانراوه، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی سوریاوه وتویهتى، حکومەت ڕەتیدهكاتهوه پێشوازیی لەئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات بۆ دانوستان‌و كۆبونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار وتی، “پێشتر بڕیاربوو کۆبونەوەی نێوان حکومەتی دیمه‌شق ئیلهام ئەحمەد كه لەلایەن لایەنی ئەمریکاوە ئاماده‌كاریى بۆ كرابوو، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بەهەماهەنگی سیاسیی‌و ئەمنیی بێت”.
پێشتریش ئیدارەی خۆسەر ئامادەیی خۆی بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان ڕاگه‌یاندبوو، بەپشتبەستن بەڕێککەوتنی 10ی ئادار کە لەنێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)و ئەحمەد شه‌رع سەرۆکى سوریاوه واژۆکرابوو.
ئیدارەی خۆسەر حکومەتی کاتیی تۆمەتبار دەکات بەدواخستنی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەو حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع-یش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى گرنگ‌و چاره‌نوسسازى له‌گه‌ڵ كورد ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه.
قەندیل پرێس