به‌په‌له

توركیا خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌و قه‌ندیلیش هۆشداریده‌دات

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر زمانى كوردى ئاشكراكردو ده‌ڵێت، “ته‌نها زمانى توركى زمانى فه‌رمیه‌و هیچ زمانێكى دیكه‌ به‌فه‌رمى قبوڵناكه‌ین”، قه‌ندیلیش هاته‌ده‌نگ‌و هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت، پرۆسەى ئاشتیى زیاتر پێشناكه‌وێت”.

نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتوه‌، “قۆناغی یاسایی پرۆسەی ئاشتی کاتێک دەستپێدەکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پە.کە.کە) بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، لەنێویاندا ئەوانەی لەسوریاشن (مه‌به‌ست لێى هه‌سه‌ده‌یه‌) چەکەکانیان دابنێن، ئه‌وكات دەست بەهەندێک چاکسازی یاسایی تایبەت بەپرۆسەکە دەکەین”.

وتوشیه‌تى، “دوای ئەوەی پە.کە.کە بەتەواوەتی هەڵوەشایەوە، ڕێکخستنی یاسایی بۆ ئەو ئەندامانەی ڕێکخراوەکە دەکەین کە دەستیان لەتاواندا نییە، بەڵام دۆخی ئەوانەی دەستیان لەتاواندا هەبوە، نایشارینه‌وه‌ کەمێک ئاڵۆزتر دەبێت”.

به‌وته‌ى کورتوڵموش، “عەبد.وڵڵا ئۆ.جەلان بۆچونەکانی خۆی لەڕێگەی شاندی دەم پارتی‌و پارێزەرەکانییەوە دەخاتەڕوو، بەڵام تائێستا کۆبونەوەی کۆمسیۆنه‌كه‌ى پەرلەمان لەگەڵ ئه‌و، لەبەرنامەدا نییە، ئەگەر بخرێتە بەرنامەشەوە، ده‌بێت به‌ده‌نگى زۆرینە پەسەندبکرێت، ئینجا دەکرێت لەگەڵ ئۆ.جەلان کۆببینەوە”.

سه‌باره‌ت به‌زمانى كوردى وه‌كو یه‌كێك له‌زمانه‌ فه‌رمیه‌كانى توركیا، کورتوڵموش هه‌ڵوێستى كۆتایی وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه‌، “تەنانەت ناتوانرێت گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێت کە جگە لەزمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی فەرمی قبوڵبکرێت‌و پرۆسەکە هیچ بابەتێک لەخۆناگرێت کە زمانێکی دیکە لەتورکیا بکرێتە فەرمیی”.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیاش، قه‌ندیل هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ش مستە.فا قەر.ەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كۆ.ما جڤا.كێن كوردستان (کە.جە.کە) بەتوندی هۆشداریدەدات‌و دەڵێت، “ئەگەر کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆ.جەلان کۆنەبێتەوە، پرۆسەى ئاشتیش بەرەو پێشناچێت”.

وه‌كو قەرەسوو وتویه‌تى، “ساڵێک بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا تێپەڕیوەو هه‌رچی کەوتبێتە سەر شانی ئێمە، جێبەجێمانکردوەو ئێستا نۆرەی دەوڵەتی تورکیایە، پێویستە کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆ.جەلان کۆببێتەوە، ئەگەرنا، پرۆسەکە بەرەو پێشناچێت، مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆ.جەلان، ڕەوتی پرۆسەکە دیاریدەکات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاژانسێكی ئەمریكی پيلانێكی نهێنی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع بەرامبەر كورد ئاشكرادەكات

ئاژانسێكی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەردۆغان چەكى قورس دەداتە ئەحمەد شەرع، لەبەرامبەردا داوای لێكردوە، شەرع سنورێك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *