به‌په‌له

ئامەدسپۆر سزادرایەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بەهۆی درووشمێکی کوردی لەسەر درێسی یانەی ئامەدسپۆر، جارێکی دیکە ئەو یانەیەی سزادا.

فیدراسیۆنەکە بۆ جاری دووەم بەهۆی نووسینی درووشمی کوردی “یانەکەی ئێمە بۆ ئێوە” لەسەر درێسی یاریزانەکان، یانەی ئامەدسپۆری بە بڕی 110 هەزار لیرەی تورکی سزادا، کە دەکاتە 2650 دۆلار. فیدراسیۆنەکە هەفتەی رابردووش بە هەمان هۆکار ئامەدسپۆری بە 110 هەزار لیرەی تورکی سزادا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (TFF) بە پاساوی “پێشێلکردنی رێنماییەکانی کەرەستەی وەرزشی” ئەو سزایەی سەپاندووە.

کارگێڕیی یانەی ئامەدسپۆر سکاڵای لەسەر سزاکەی هەفتەی رابردوو تۆمارکرد. پێش ئەوەی سکاڵاکە یەکلایی بکرێتەوە، سەپاندنی هەمان سزا لەسەر هەمان بابەت، جارێکی دیکە بووەهۆی ناڕەزایەتییەکی زۆر.

ئامەدسپۆر لە مێژووی تۆپی پێی تورکیادا بووە یەکەم یانە کە لە خولە پیشەگەرەکاندا لەسەر درێسەکەی درووشمی کوردیی هەڵگرتبێت. یانەکەی ئامەد لەگەڵ کۆمپانیای “تەزگێل کۆم” گرێبەستی سپۆنسەری واژۆ کردووە و لە یاریی بەرامبەر پەندیکسپۆر بە لۆگۆی سپۆنسەر و درووشمی “یانەکەی ئێمە بۆ ئێوە” چووە نێو یاریگە.

درووشمە کوردییەکە بە رەزامەندیی فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بەکارهێنرابوو، ئەمەش لە خولە پیشەگەرەکاندا بۆ یەکەمجار بوو.

فیدراسیۆنەکە کە پێشتر رەزامەندی لەسەر سپۆنسەر و درووشمەکەی ئامەدسپۆر دابوو، ئەمجارەیان دوای یارییەکەی بەرامبەر ساکاریاسپۆر بە بیانووی “پێشێلکردنی رێنماییەکانی کەرەستەی وەرزشی” بە بڕی 110 هەزار لیرە ئامەدسپۆری سزادا.

ئامەدسپۆر یانەیەکی تۆپی پێی باکووری کوردستانە و زۆربەی یاریزانەکانیان کوردن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *