به‌په‌له

بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دەستپێدەکات

دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا داخرا و ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات. سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەلی سووریا دەڵێت: هەزار و 578 کەس خۆیان بەربژێر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد تەها ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا (پەرلەمان)، بە ئاژانسی فەرمیی سووریای راگەیاند، “دوێنێ ئێوارە دەرگەی خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنی گەل (پەرلەمان) لەسەر ئاستی 50 بازنەی هەڵبژاردن لە سەرانسەری سووریا داخرا، کە ژمارەی بەربژێرەکان هەزار و 578 کەس و ژنان رێژەی 14%یان پێکهێناوە.”

سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا گوتی: “هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ئێوارەی رۆژی هەینیی داهاتوو کۆتایی دێت”.

محەممەد تەها ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆژی دەنگدان بەیانیی یەکشەممە، پێنجی تشرینی یەکەم دەبێت، لە کاژێر 9:00ی بەیانی و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کاژێر 4:00ی ئێوارەوە دەستپێدەکات.”

یەک لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانەکە هەڵبژاردنی بۆ ناکرێت و لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەرەوە دەستنیشان دەکرێن بۆ ئەوەی لە پەرلەماندا نوێنەرایەتیی پارێزگەکانیان بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نرخی دۆلارێک لە 113 هەزار تمەن نزیک دەبێتەوە

بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران کاراکرانەوە کە زۆرینەی کەرتە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *