به‌په‌له

ترەمپ و ئەردۆغان لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سپی کۆببنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرێبەستە بازرگانی و سەربازییەکان بکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی 25ـی مانگی 9 لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات. جەختی لەوەشکردەوە، من و سەرۆک ئەردۆغان هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەبووە. بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بینینی دەکەم لە 25ـی مانگدا.

ترەمپ وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا کار لەسەر چەندین گرێبەستی بازرگانی و سەربازی دەکەین، لەوانە کڕینی ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بۆینگ، گرێبەستێکی گەورەی فڕۆکەی F-16 و بەردەوامبوونی گفتوگۆکانیان لەسەر پێدانی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا کە پێشبینی دەکەین بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی بێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *