تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند، سووریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر و ئاوەدان، پێویستی بە نوێنەرایەتی هەمووانە.
پاش کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە تۆڕی “ئێکس” رایگەیاند، بەشداریی جین شاهین، گەورە سیناتۆری دیموکراتەکان و جۆ ویڵسن، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکاندا، ئاماژەیەکی باشە بۆ هەنگاونان بەرەو ئامانجەکەیان بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی پشتیوانى لە دیدگاکانی دۆناڵد ترەمپ بکەن، بۆ زاڵبوون بەسەر جیاوازییەکاندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریاوە رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان سووریا و ئیسرائیل بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو دوو وڵاتە دوورن لە واژۆکردنی رێککەوتنێک.
قەندیل پرێس