به‌په‌له

شەڕ و پێکدادان لە نێوان “ئەمنی گشتی” و “ئەلعەمشات”ـی سەر بە تورکیا لە عەفرینی روویدا

قەندیل پرێس – عەفرین

ئیبراهیم شێخۆ، گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 25ـی ئابی 2025 لە ناحیەی شیح لە لادێکانی عەفرین پێکدادانێکی توندوتیژ لەنێوان “هێزە ئەمنییەکان”ـی حکوومەتی ئینتقالی سوریا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی “ئەلعەمشات”ـی سەر بە تورکیا سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا دۆخێکی گرژی و ترس لە نێو دانیشتووان دروستبوو.

سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە، کە چەکدارانی “ئەلعەمشات” کە سەر بە تورکیایە، تەقەیان لە گردبوونەوەکانی کارمەندانی ئاسایشی گشتی لە قەزای “شیه” کردووە، کە زۆرینەیان دامەزراوی نوێی پێکهاتەی کورد بوون.

گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ئەوەشی بۆ قەندیل پرێس ئاشکەرا کرد: هێرشەکە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هێزەکانی ئاسایشی گشتی و بەکرێگیراوانی ئەلعەمشات. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر قەزاکەدا دەسوڕانەوە و گەمارۆی بارەگایەکی بەکرێگیراوانی ئەلعەمشات دا دوای هاتنی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە قەزای جەندەیریسەوە، هەروەها ئاگادارکردنەوەیەکی گەورەی ئەمنی لەلایەن بەکرێگیراوانی ئەلعەمشات و ئەلجەبهەی ئەلشامیە، بە سەرۆکایەتیی بەکرێگیراو ئەحمەد نور.

ئیبراهیم شێخۆ وتیشی؛ هێرشەکە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ئەم گەنجانە بە بەڵێنی فریودەرانەی و پارە وەرگرتن هەلخەڵەتێنراون، ئەوەش بۆمان ڕوون بووەوە کە بە ئەنقەست لە نێو چەقی ململانێی نێوان گروپە چەکدارییانە کورد دەکرێنە ئامانج.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆ,جە,لان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی  ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *