به‌په‌له

نازم هەرکی فەرماندەی پێشمەرگە، بەهۆی ناکۆکیە نێوخۆییەکانی پارتی دەستی لەکار کێشا

قەندیل پرێس – هەولێر

فەرماندە نازم هەرکی فەرمانداری هێزەکانی پيشمەرگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەستی لەکارکێشا، سەرچاوەیەک لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ دەستلەکارکێشانەوەکە پەیوەندی بە کێشەو ناکۆکیەکانی نێوان بەرپرسە باڵاکانی ئەمنی پارتی هەیە کە دژایەتی بەرپرسە ئەمنیەکانی عەشیرەتی هەرکی دەکەن.

دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی نازم هەرکی:

من نازم هەركى، ماوەى چوار ساله لە مالەوەم
وەكو كاديرێكى ئەو حیزبه بێدەنگ بوم و له ڕێگاى وەزارەت و فەلەك و ئۆپەڕاسيوونەكان داواى حەقى خومم دەكرد، بەلام هيچ وەلامێکيان نەبوو بۆ من،

جەنابى سەرۆک ناحەقى و ناعەدالەتيەکى زور زور بەرامبەر ئێمه دەکرێت، به تايبەتى ئەوانەى كه پێيان دەگوترێت ( فلان هەركى ) چونكه هەر شوێنێک نوێنەری خۆى هەيه لەم دەزگا عەسكەريانه.

ئێمه كەسمان نيه بۆيه كه هاته سەر تەشكيلات ئەوانەى هەولێر دەڵێن ئەوه شوێنى خەڵكى هەولێره، ئەوەى بادينان دەلێن ئێره شوێنی خەڵكى بادينانه، كەس خۆى به خاوەنى ئێمەی هەركى نازانێت، ئێمه پێشتر له شەڕەكان چەندين ئامرفەوج و ئامر ليوامان هەبوو، ئەوانەی شەهيد بوون، شەهید بوون، ئەوانەیتريش دەركران، بۆيه داوا له جەنابى سەرۆك دەكەم  جەنابيان بێته سەر هێل و ئەو خۆى به خاوەنى ئێمە بزانێت، ئەو زوڵمەى له هەركيەکان دەكرێت لەلايەن، ئەو مەسئولانەى كه راستيەكان له جەنابتان دەشارنەوه قبۆڵ نەكات.

لەبەر ئەو ناحەقيانەى بەرامبەر به  ئێمه كران، دەستلەكاركێشانەوەى خۆم ڕادەگەیەنم له ڕیزەکانی پارتى ديموكراتى كوردستان.

نازم هەرکی

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *