قەندیل پرێس
ئەمرۆ 8ـی ئابی 2025 هێزی پێشمەرگەی سەر بە حزبی سۆسیالیستی کوردستان بە سەرپەرشتی كاكە حەمە لە گوڵەخانە لە هەڵەبجە نمایشی سەربازیان بەڕێوەچوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە، به‌گوێره‌ى پڕۆژەیاسایەکی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا، واشنتۆن لەپلانیدایه بۆ ساڵی داهاتوو، یارمەتییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی ببڕێت و بڕینی هاوکاریی پێشمەرگە له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، دوای ئەوەدێت، چه‌ندینجار واشنتۆن هۆشداریى به‌هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌رێم پارتی‌و یەکێتیى داوه، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا.
ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە :”چه‌ندینجار به‌رپرسانى ئهمریكاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش هۆشدارییان دابوو لهیهكنهخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ڕاسته‌وخۆ به‌دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتیان وتوه، ئه‌مریكا نایه‌وێت هیچ هێزێكى حزبیى له‌هه‌رێم بمێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت چه‌ك له‌ده‌ستى حكومه‌تدا بێت‌و هه‌وڵ بۆ دروستكردنى هێزێكى ڕێكخراوى حكومیى بكرێت”.
قەندیل پرێس