به‌په‌له

لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ بڕیار لەسەر ناوەکەی دەدرێت

ئەمڕۆ سێشەممە ئەو لیژنەیەی بۆ پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، کۆدەبێتەوە و بڕیارە ناوێک بۆ لیژنەکە دیاری بکرێت.

لیژنەکە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە هۆڵی رێوڕەسمەکانی پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ناو و کارنامەی لیژنەکە دیاری بکرێت.

لیژنەکە بڕیاربوو لە 51 ئەندام پێکبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیی پارتی بڕیاری بەشدارینەکردنی داوە، 48 ئەندامی دەبێت.

ئاکپارتی بە 21 ئەندام، جەهەپە بە 10 ئەندام، هەریەک لە دەم پارتی و مەهەپە بە 4 ئەندام، پارتی رێگەی نوێ بە 3 ئەندام و هەریەک لە پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار)، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی رەنج، پارتی چەپی دیموکرات و پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ بە یەک ئەندام بەشداری لە لیژنەکەدا دەکەن.

هەروەها هوداپار، یەنیدەن رەفاهـ، پارتی کرێکاری، پارتی رەنجدەران، پارتی دیموکرات و پارتی سۆسیال دیموکراتیش هەریەکەیان ئەندامێکیان بۆ دانراوە.

سەبارەت بە ناوی لیژنەکە، دەم پارتی بە هەموو شێوەیەک ”تورکیای بێ تیرۆر” رەتدەکاتەوە. عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری دەم پارتی، رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ”ئاشتی و دیموکراسی” بۆ ناوی لیژنەکە پێشنیاز دەکەین.”

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە دوایین پەیامیدا کە دوێنێ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، ناوی ”یەکێتیی نیشتمانی و هاوپشتی” بۆ لیژنەکە بەکارهێناوە.

هەروەها عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دەڤا هاوشێوەی دەم پارتی ناوی ”تورکیای بێ تیرۆر”بۆ لیژنەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ”دەستەواژەیەکی نەرێنییە و ئێمە بە باشی دەزانین پرۆسەکە بە ناوی ئەرێنییەوە بەڕێوەبچێت”.

هەرچی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، جەخت لەوە دەکاتەوە، وشەکانی ”دیموکراسی و دادپەروەری” لە ناوی لیژنەکەدا هەبن.

پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئەم جارەی چارەسەری، لەسەر پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *