وەزارەتی بەرگریی ئيسرائيل رايگەياند، هێزەکانيان بەندەری حودەيدەيان لە يەمەن کردووەتە ئامانج، بەرپرسانی حوسييەکانيش هێرشەکەيان پشتڕاستکردووەتەوە.
يسرائيل کاتز، وەزيری بەرگریی ئيسرائيل رايگەياند، چەند پێگەيەکی حوسييەکانيان لە بەندەری حودەيدە کردووەتە ئامانج، هێرشەکەش بۆ رێگريکردن بووە لە هەر هەوڵێک بۆ دووبارە بونيادنانەوەی ئەو ژێرخانە “تيرۆريستيیانەی” پێشتر هێرشیان کراوەتەسەر.
لە راگەيەندراوێکی جيادا سوپای ئيسرائيل ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ژێرخانە سەربازييانەی لە هێرشەکەدا کراونەتە ئامانج، کۆگای سوتەمەنی، ئەو کەشتييانەی بۆ چالاکی سەربازیی بەکارهاتوون، هەروەها ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەند پێگەيەکی ژێرخانی سەربازیی حوسييەکان بوون.
هاوکات، بەرپرسێکی حوسييەکان رايگەياندووە، ئيسرائيل لە هێرشەکەدا ئەو شوێنانەی بەندەرەکەی وێرانکردووە، کە لەدوای هێرشەکەی پێشووی نۆژەنکرابوونەوە.
قەندیل پرێس