ئاژانسی ئێرانی ئاشكرایكرد، ئێران و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران بڵاویكردهوه، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندوە، “لەسەر بنەمای گفتوگۆکان ڕێککەوتن کراوە، بەڵام ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بە وادە و شوێنی گفتوگۆکان بەردەوامن، تا ئێستا ئەو وڵاتە دیارینەکراوە کە ڕەنگە هەفتەی داهاتو گفتوگۆکان تێیدا ئەنجامبدرێت”.
پێشتر ئاژانسەکە باسی لهوهكردبو، ئێران تاوتوێی داواکاری سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان.
بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا ئەو وڵاتە دیارینەکراوە کە ڕەنگە هەفتەی داهاتو گفتوگۆکان تێیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بڕیارە ئەم دانوستانانە لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپایی بەڕێوە بچێت.
ئهو ههنگاوه دوای هۆشداری سێ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا دێت هۆشداریان دا كەدەستپێنەکردنەوەی دانوستانەکان دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا.
قەندیل پرێس