به‌په‌له

میدیای ئێران: پزیشکیان لە هێرشێکی ئیسرائیل دا بریندار بووە

میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە سێیەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلدا سەرۆککۆماری ئێران بریندار بووە.

رۆژی شەممە 12ـی تەمموزی 2025، ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاندووە، “لە رۆژی 16ی حوزەیران و لە سێیەم رۆژی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیلدا مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بریندار بووە.”

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، سەرۆککۆماری ئێران لەو هێرشەدا بریندار بووە، کە ئیسرائیل کردییە سەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئامادەبوونی سێ سەرۆکایەتییەکە لە لە نهۆمەکانی خوارەوەی باڵەخانەیەکی رۆژئاوای تاران بەڕێوەچووە و ئیسرائیل بە 6 مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەکە.”

فارس نیوز ئاماژەی بەوەداوە، “لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە شوێنی رووداوەکە قاچێکی مەسعود پزیشکیان بە سووکی بریندار بووە.”

پێشتر محەممەد مەهدی تەباتەبایی، جێگری بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی مەسعود پزیشکیان  لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین رایگەیاندبوو، “ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆککۆماری ئێرانی داوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *