به‌په‌له

گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان مەسرور بارزانی و خورشید هەرکی و شەڕی کۆلان بە کۆلان هەیە

قەندیل پرێس – هەولێر

دوای دەستپێکردنی رووبەرووبوونەوەی  ئێوارەی ئەمرۆ لە نێوان خورشید هەرکی و هێزەکانی زێرەڤانی، دژە تیرۆری پارتی کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی هێزی زیاتریان کۆکردەوە و بۆ دەستگیرکردنی خورشید هەرکی و کۆنترۆڵکردنی هێزەکەی.

دەنگۆ بڵاوبوونەوەی رێککەوتنی پارتی و هەرکیەکان هەیە و وا بڵاوکرایەوە مەحمود ئاغای هەرکی لەگەڵ مەنسور بارزانی کۆدەبێتەوە و کۆتایی بە گرژیەکان بهێنرێت و هێزەکانی هەردوولا بکشێنەوە و وا رێککەوتوون لەرێگەی مەحمود ئاغا وە خورشید هەرکی بگیرێت، بەڵام زۆر رانگیرێ و دواتر ئازاد بکرێت، بەڵام بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس لە سەرچاوە ئەمنیەکان تا ئیستا هیچ رێکەوتنێک نەکراوە.

هونەر هەرکی ئامۆزای خورشید هەرکی بۆ قەندیل پرێسی ئەو هەواڵەی پەیوەندی نێوان مەسرور بارزانی و خورشید هەرکی پشتراست کردووتەوە کە دەڵێت؛ مەسرور بارزانی پەیوەندی بە خورشید هەرکیەوە کردووە، داوای لێکردووە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان بکات شەڕەکە درێژە بکێشێ ئەگەری ڕاپەڕین هەیە.

خورشید هەرکی ڕەتی کردۆتەوە خۆی تەسلیمی هێزەکانی پارتی بکات و تەلەفۆنەکەی داخستۆتەوە بەسەر کوڕەکەی بارزانیدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *