کۆنفرانسی سەدەمین ساڵیادی ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران لە بەلژیکا

قەندیل پرێس – راپۆرتی تایبەت

نێردەی قەندیل پرێس لە بەلجیکا ڕاگەیاند: رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2025 کۆمەڵەی ئازادی، شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی بە سەرپەرشتی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سەدەمین- ساڵیادی ڕاپەرینی 1925 لە دووەمین دانیشتنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1925 لە بواری مێژووییەوە بەشێوەیەکی فراوان و هەمەلایەنە تاوتوێ کرا.

بەناونیشانی “ڕاپەڕینی شێخ سەعید (بزووتنەوەی 1925)” خولی دووەمی کۆنفرانسی بروکسەل لەلایەن دکتۆر سەدال ئولوگان بەڕێوەچوو، دانیشتنی یەکەم لەلایەن ئەرکداری توێژینەوە کوبرا ساگرەوە بەناونیشانی “ڕوانگەیەکی نێونەتەوەیی بۆ ڕاپەڕینی شێخ سەعید” پێشکەشکرا.

کوبرا ساگر رایگەیاند کە قۆناغی 1908-1017 قۆناغێک بوو کە دامەزراوە نەتەوەییەکانی کورد دەستی بە گەشەکردن کرد و گوتی: “لە نێوان بژاردەی کورد لە ئەستەنبوڵ و پیاوانی ئایینی لە کوردستان جیاوازیەک هەبوو، لە کاتێکدا لە سەرەتاوە داخوازییە کولتووری و ئابوورییەکان لە پێش بوون، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، داخوازییەکان بۆ سەربەخۆیی و ستاتۆی کوردان سەریان هەڵدا.”

کوبرا ساگرئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە لە پەیمانی سیڤەردا هەندێک ماف دانی پێدانرا، بەڵام بە پەیمانی لۆزان هەموو مافێکی کورد پێشێل کرا و ئەم دۆخەش بوو بە هۆی سەرهەڵدانی تێکۆشانی چەکداری. سەرهەڵدانەکەیش لەگەڵ داینامیکی ناوخۆیی پەرەی سەند و وتی: “نەبوونی بەڵگە لە ئەرشیفی بەریتانیا و فەرەنساشدا ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە.

هەروەها مەحموود ئاکتورەکلی مێژوونووس و نووسەر لە وتارەکەیدا لە ژێر ناوی “دۆسیەی بزووتنەوەی شێخ سەعید و دانپێدانانەکانی سەرباز قاسم” وتی: “ئەو سەرهەڵدانە لەلایەن کۆمەڵەی ئازادییەوە بەڕێکخستن کرابوو.

شێخ سەعید لە وتنەکانی لە دادگادا ڕایگەیاندووە کە سەرهەڵدانەکە تەنها ئایینی نەبووە، لەهەمان کاتدا سەربازی و دیپلۆماتیکیش بووە.”

هەروەها تەحسین سەڤەر نووسەرو مێژوونووس رایگەیاند؛ دەوڵەتی تورکیا کە لە پاش عوسمانییەکان دامەزرا، لەسەر بنەمای “تورک بوون” دامەزرا و وتی: “کورد لە بەرامبەرئەمەدا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیدەستی بە سەرهەڵدان کرد.” سەڤەر ئەوەشی گوت کە کۆمەڵەی ئازادی لەم چوارچێوەیەدا دامەزراوە و وتی: “بە پێشەنگایەتی مرالای خالید بەگی جبری دامەزرا، دوای شەڕی ڕووسەکان، لەسەر بنەمای ناسنامەی کورد لە ناوچەی موش-بەدلیس دەستی بە ڕێکخستن کردووە.”

هەروەها فەلات ئۆزسۆی نووسەر لە پێشکەشکردنی وتارەکەیدا پێشهاتەکانی ناوچەکەی هەڵسەنگاند و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی شێخ سەعید لە ئامادەکارییەکانی ڕاپەڕین و پڕۆسەی بڵاوبوونەوەی سەرهەڵدان لە ناوچەکە. ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدان لەلایەن گەلەوە بە هێزەوە پێشوازیی لێکرا، هەروەها بزووتنەوەکە نەک تەنها لەڕووی ئایینییەوە بەڵکو لە ڕووی داواکاری سیاسی و نەتەوەییەوە پێشکەوت.

شێخ سەعیدی پیران کێ بوو ؟
شیخ سەعید ساڵی 1865 لە ناوچەی پاڵۆ لەدایک بووە. یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشبەندی. لەپاش مردنی باپیرەی شیخ عەلی، باوکی ناوچەی پاڵۆی بەجێ ھێشتووە و ڕووی کردووەتە شاری خنیس. شێخ سەعید خوێندنی ئایینی لەو شارە تەواو کردووە، پایە و ڕیزی کۆمەڵایەتیی شێخ و زیرەکی و لێھاتوویی و دەوڵەمەندی بووەتە ھۆی سەرەکی بۆ ئەوەی کۆمەڵەی سەرخۆبوون پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات لە کۆتاییی ھاوینی 1923 یوسف زیبا کە سەرۆکێکی بزووتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری بەتلیس بووە لە پەرڵەمانی تورکیادا، چووەتە خنیس بۆ خزمەتی شێخ سەعید و ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیاری ھەڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بدەن. لە زستانی 1923 تا 1924 سەرۆک ھۆزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کۆبوونەوەی فراوانیان لە ناوچەی پاڵۆ بەست کە تێیدا باس لە فراوانکردن و خۆسازدان بوو بۆ چالاکیکردن لە پێناو بزووتنەوەی نھێنی و خۆئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی نۆی بۆ سەربەخۆییی کوردستان.

پەیوەندی ڕۆژهەڵات، باشور، رۆژئاوای کوردستان بە شۆرەشی پیران لە باکور:
شێخ سەعید لەپاش ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی کۆمەڵە بڕیاری ھەڵگیرسانی بزووتنەوەی چەکدارانەی دا، بەڵام زیاتر دەیویست بڕیارەکە مۆرکی کوردستانی گەورەی پێوە دیار بێت لەبەر ئەوە عەلیڕەزای کوڕی ناردە شارەکانی ئامەد و حەڵەب بۆ زانینی بیروبۆچوونی سەرۆکەکانی کوردی ڕۆژاوا، باشوور و ڕۆژهەڵات بۆ زیاتر ڕێککەوتن لەسەر کاتی گشتی ڕاپەڕینەکە.

ڕاپەرین و کار و بڕیارەکانی شێخ سەعید تا ڕادەیەکی بەرفراوان بە یارمەتیی شێخ مەحموودی حەفید و سمکۆی شکاک بوو، ھەروەھا بڕیار درا نووسراوەیەک دەربارەی پاڵپشتیی نەتەوەی کورد بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان (عیبە الامم) بنێرن.

خالید جەبری و یوسف زیبا چالاکترین ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون بوون کە ھەموو بڕیارە گرینگەکانی کۆمەڵەیان دەگەیاندە دوورترین ناوچەکانی کوردستان و ئامادەییەکی ھەمیشەییان لەنێوان سەرۆک ھوزەکاندا پەیدا کردبوو، ھەروەھا پەیوەندییان لەگەڵ پارتی جمھووری پێشکەوتووی تورکیا پەیدا کردبوو کە لە تشرینی دووەمی 1925 دامەزرابوو، بەڵام بەھۆی خیانەتکاریی سەرۆکەکانی ھۆزی خورمیک کە دەنگوباس و خوئامادەکردنی گەیاندە یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا، بە بڕیاری مستەفا کەمال ئەتاتورک، یوسف زیبا و خالید جەبری بەگ گیران و ڕەوانەی زیندانی بەتلیس کران، لەپاش گرتنی ئەم دوو سەرکردەیە کۆمەڵە وەک پێویستییەکی گرنگ بەپەلە بڕیاری دا کە شیخ سەعیدی پیران ھەڵبژێردرێت و بکرێت بە سەرۆکی کۆمەڵەی سەرخۆبوون.

شێخ سەعیدی پیران دوای شۆرەشەکەی لە 29ـی حوزەیرانی 1925 بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری شۆرەشگێرەکان دژ بە حکومەتی کۆماری تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا بەڵام ھێزەکەیان تێک شکا و پاشان شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەسێدارە دران.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *