به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی تەقینەوەکەی کڵێساکەی دیمەشقی ئیدانە کرد

فەرماندە مەزڵوم عەبدی، هێرشی خۆکوژی سەر کڵێسا مەسیحییەکەی دیمەشقی ئیدانە کرد و ڕایدەگەیەنێت، برا مەسیحییەکانمان مافی خۆیانە لە زێدی خۆیان بە سەلامەتی و ئارامی بژین.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) پەیامێكی لەسەر تەقینەوەكەی ناو كڵێسای مەسیحییەكان لە دیمەشق بڵاوكردەوە و دەڵێت: دوابەدوای ئەو ڕووداوە پڕ لە ئازارەی کە دوێنێ لە کڵێسای سانت ئیلیا لە دیمەشق ڕوویدا، سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هاوسۆزی خۆم لەگەڵیان دووپات دەکەمەوە لەم کارەساتە گەورەیەدا.

دەشڵێت: برا مەسیحییەکانمان مافی خۆیانە لە زێدی خۆیان بە سەلامەتی و ئارامی بژین، بەبێ ترس و هەڕەشە.

جەختیشی كردووەتەوە، داعش مەترسییەکە، کە هەڕەشە لە هەموو سوورییەکان دەکات و ڕووبەڕووبوونەوەی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و پێویستی بە یەکگرتوویی هەوڵ هەیە، بۆیە ئێمە بە هەموو ئیرادەیەکەوە لە بەرگریکردن لە سووریا و گەلەکەی بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە

میدیای پە,کەکە بڵاویکردەوە کە عەبدوڵا ئۆ,جالان لە دیدارەکانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا، داوای لە هێزە سیاسییەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *