به‌په‌له

ترەمپ هەڕەشەی کوتایهێنان بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکات و ئێران وەڵامی دەداتەوە

قەندیل پرێس

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران هەندێ داواکارى هەیە کە جێبەجێ ناکرێن و جێگرەوەکانى رێکنەکەوتن زۆر مەترسیدارن، ئێرانیش ڕایدەگەیێنیت؛ دەتوانن هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە نهێنییەکانی ئیسرائیل.

دووشەممە 9ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەنجامداوە بۆ قسەکردن لەسەر دۆسیەى ئێران و چەند پرسێکى تر.

وتیشى “ئێران هەندێ داواکارى هەیە کە جێبەجێ ناکرێن و جێگرەوەکانى شکستی ڕێککەوتنەکە زۆر مەترسیدارن، تاران بەدواى پیتاندنى یۆرانیۆمەوەیە و ئێمەش بەوە رازى نابین”. ترەمپ باسى لەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە 12ـی حوزه‌یران دووبارە لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە، زانیاریی زیاتر لە بارەی پێشنیازەکەی ئێران دەزانن.

‌هەروەها بەرپرسێکی کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە کە ترەمپ و نەتانیاهۆ لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە پرسی ئێران و دوایین پێشهاتەکانی کەرتی غەززە کردوە بەپێی میدیاکانى ئەمەریکا، کە گفتوگۆی نێوانیان بە پلەی یەکەم لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران بووە.

بڕیارە ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی بە بەشداری وەزیرانی بەرگری، ئاسایشی نیشتمانی و دارایی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی بەڕێوە ببات، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی ئێران. ‌‎کەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “ترەمپ بەنیازی هێرشکردنە سەر ئێرانى نییە و ڕێگە نادات ئیسرائیل دەستبەجێ دوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراو هێرشی ڕاستەوخۆ دەستپێبکات. بەڵام وەڵامی ئێران بۆ ئەو ڕەشنووسەی کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێشکەشکرا، ڕەتکردنەوە بووە”.

لەبەرامبەردا دووشەممە 9ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، دوای دەستڕاگەشتنی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی گرنگ و پەیوەندی دار بە دامەزراوە گرنگەکانی ئیسرائیل،  دەتوانن هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە نهێنییەکانی ئیسرائیل.
هەروەها ئاماژەشی داوە، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانییان، ئەوە بە خێرایی وەڵامییان دەبێت و هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە نهێنییەکانی ئەوان. ‌‎پێشبینی دەكرێت بەمزووانە ئەنجومەنی ئاژانسی وزەی ئەتۆم كۆدەبێتەوە و دژ بە ئێران بڕیارێك بدات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی فشارەكانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكا لەسەر ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

‌‎

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *