گرژییەکان لە لۆس ئانجلس؛ پاسەوانی نیشتمانی بۆ سەركوتی ناڕەزایەتییەکانی کۆچبەری ڕەوانە كران

هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانیی کالیفۆرنیا ڕۆژی یەکشەممە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان دژی سیاسەتەکانی کۆچبەریی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چوونە نێو شاری لۆس ئانجلسەوە.

ئەم هەنگاوە کاردانەوەی توندی گوین نیوسام، پارێزگاری کالیفۆرنیای لێکەوتەوە و ئەو هەنگاوەی بە نایاسایی و “دیکتاتۆرانە” وەسف کرد.

نیوسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “ئەم ڕەفتارانە شایەنی دیکتاتۆرێکن نەک سەرۆک كۆماری وڵاتێکی دیموکراتیك”.

لەبەرامبەردا کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو ڕەخنانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان بووەتە هۆی “پشێوی و توندوتیژی” و دەستێوەردانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ گەڕاندنەوەی نەزم پێویست بووە.

ئەو دەرگیریانە لە كاتێكدا پەرەیان سەندووە كە سیاسەتە توندەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ کۆچبەری، جارێکی دیکە تووڕەیی گشتیی لە ویلایەتە دیموکراتەکانی وەک کالیفۆرنیا لێکەوتووەتەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *