به‌په‌له

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٤٠ شۆفێری مانگرتوو دەستگیر کران

ڕژێمی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی شۆفێرانی مانگرتووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستپێكردووە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا ٤٠ کەسیان دەستگیرکردووە، بەڵام تا ئێستاش بەشێكی زۆری شۆفێران لە مانگرتن بەردەوامن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دەستگیر کردنی شۆفێرانی کورد و ئێران بەمجۆرە زانیاری دەخەنەڕوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ماوەی ١٦ ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێرانی بارهەڵگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ٤٠ کەس بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کەمکردنەوەی پشکی دیزل، بەرزبوونەوەی تێچووی بیمە، نرخی کەمی بارهەڵگر، بەرزبوونەوەی تێچووی چاودێری ئۆتۆمبێل و نەبوونی ئاسایشی پێویست.

باس لەوەشکراوە، شۆفێرەکان لە مانگرتن بەردەوامن تا داواکارییەکانیان لە لایەن حکومەتی پزیشکیان جێبەجێی دەکرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەت هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە و لە ئاستی داواکارییەکانیان کەمتەرخەمە.

جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا چالاكوانان ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ئێران داوا دەكەن هاوڵاتیان و سەرجەم توێژەكانی دیكە پاڵپشتی لە داوای شۆفێرانی مانگرتوو بكەن، هەروەها پێشتر ڕاگەیاندرابوو ١١ شۆفیری کورد دەستگیر کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تولای حاتەم: حکومەت بە ترسنۆکییەوە مامەڵە دەکات و پڕۆسەی ئاشتی دوادەخات

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) ڕایگەیاند کە حکومەت سەبارەت بە ئاشتی لە هەڵوێستێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *