به‌په‌له

شاندى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە دیمەشق گەڕایەوە بۆ رۆژئاوا

شاندى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا کۆتایى بەسەردانەکەى بۆ دیمەشق هێنا و گەڕایەوە رۆژئاواى کوردستان.

لیژنەی تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرەوە بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنى مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع پێکهێنراوە، بەڵام لیژنەکەى حکومەتی دیمەشق هێشتا پێکنەهێنراوە.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـى ناوەندى و 12ـی ئامادەیی لە دوو رۆژى داهاتوودا لەلایەن حکومەتى دیمەشقەوە رادەگەیەندرێت، کە ساڵانى پێشتر بە دوو سیستمى جیاواز تاقیکردنەوەکان دەکران.

کۆبوونەوەی دووەمى شاندى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر و دیمەشق پاش جەژن دەبێت.

کۆبوونەوەى نێوان هەردوو شاند دوێنێ بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا، کۆبوونەوەکەى بە ئەرێنی و بنیادنەرانە ناوبرد و گوتى، گفتوگۆیان سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەی لاوەکیی تایبەتمەند کردووە، بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا، کە لە 10ـی ئازاری 2019 واژۆ کرا.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردن بووە لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تاقیکردنەوە و ناوەندی تاقیکردنەوەکان و گرەنتیکردنی مافی سەرجەم خوێندکاران.

هەر لە کۆبوونەوەکەی شاندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی راگوزەری سووریا، گفتۆگۆش کراوە لەسەر ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکان بووە بۆ ناوچەکانیان، لەگەڵ کارکردن بۆ لابردنی سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *