به‌په‌له

هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ‘کۆگەی چەک’ لە لازقییەی سووریا بۆردوومان دەکات

سووریا دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە سنووری پارێزگای لازقییەی سەر کەناری دەریای نێوەڕاست بۆردوومان کردووە. سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە: ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە کۆگەی چەک بووە.

ئەمشەو دەوروبەری کاژێر 10:30 میدیای سووریا بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل یەکەی 107ی لە سنووری پارێزگای لازقییە بۆردوومان کردووە.

چەند خولەکێک دواتر، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی کۆگەی چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لەو کۆگەی چەکەدا مووشەکی دژە کەشتی هەبوون کە هەڕەشە بوون لەسەر جووڵەی کاشتییە ئیسرائیلییەکان و کەشتییەکانی وڵاتانی دیکە لەنێو دەریادا.

سوپای ئیسرائیل باس لەوەش دەکات، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی هەندێك “پێکهاتە”ی مووشەکی دژە فڕۆکەی بۆردوومان کردووە.

بۆردوومانەکەی ئەمشەو یەکەمینی ئیسرائیلە لە 3ی ئەم مانگەوە بۆسەر سووریا.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *