محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری گەنجی خەڵكی پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران كوژرا.
سەرلەبەیانی یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری خەڵكی “بانەورە”ی سەر بە پاوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە حكوومەتییەكان گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، هێزە چەكدارەكان بەبێ ئاگادار كردنەوەی پێشوەختە ئەو كۆڵبەرەیان خستووەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
تەرمی ناوبراو بۆ پزیشكی یاسایی پاوە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوە.
قەندیل پرێس