به‌په‌له

سەرچاوەیەکی سەربازیی: ماوەیەکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان نابینرێت

بەگوێرەی پێگەی “نۆرس پرێس” کە پشتی بەستوە بەسەرچاوەیەکی سەربازیی کە چاودێریی هاتوچۆی ئاسمانیی لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دەکات، ڕایگەیاندوە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هیچ فڕۆکەیەکی تورکیا چ فڕۆکەی جەنگیی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارنەکراوە کە بەسەر ناوچەکەدا بسوڕێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بەپێگەکەی نزیک لەئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانی وتوه‌، “لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە، بەپێچەوانەی دۆخی ئاسایی، هیچ چالاکییەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لەئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەتایبەت لەنزیک سنوری سوریاو تورکیا دەستنیشان نەکردوە”.

ئەو پێشهاتە لەکاتێکدایە،  فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان، بەبەردەوامیی بەسەر ئاسمانیی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەسوڕێنەوە.

ئەم “هێمنییەی بواری ئاسمانیی ڕۆژئاوای کوردستان” هاوکاتە لەگەڵ هێمنیی دۆخی مەیدانیی لەناوچەکەدا دوای چەند مانگێک لەشەڕو توندوتیژەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌و) میلیشیاکانی “سوپای نیشتمانیی سوری” کە لەلایەن ئەنكەرەوە پاڵپشتیدەکرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆ,جە,لان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی  ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *