هاوسەرۆکی پارتی دەم: ئۆجەلان لە کۆتا خاڵەوە دەستیپێکرد کە چەکدانانە

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان “پارتی دەم” رایگەیاند،  ئۆجەلان لە دوا خاڵەوە دەستیپێکرد و گوتی، “ئەگەر چەک کێشەکەیە ئەوە لایدەدەین”. باکرهان جەختلەوەشدەکاتەوە چارەسەرى پرسەکە هەر لەناوخۆى تورکیایە.

تونجەر باکرهان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەرتورک، وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئەو پرۆسەیە دایەوە، کە ئێستا لە ئارادایە و وەک دوا قۆناغیشی پەکەکە کۆنگرەی کردووە.

باکرهان ئاماژەی بەوەکرد، “وەک هاوڵاتییانی تورکیا بەدوای چارەسەرەوەن لە ئەنقەرە نەک لە دەرەوەی تورکیا”. بۆ روونکردنەوەى زیاترى مەبەستەکەى، گوتیشی، “کوردی رۆژئاوا بەدوای چارەسەری کێشەکەیانەوەن لە دیمەشق، کوردی هەولێر لە بەغداد بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن”.

باسی لەوەشکرد، بەردەوام گوتوویانە چارەسەرێکیان دەوێت لە تورکیا و ئەگەر پرسەکە چارەسەر بکەن، تورکیا دەبێتە نموونە.

هاوسەرۆکی پارتی دەم جەختی لەوەکردەوە، هەرگیز کورد نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، بەرامبەر ئەوانەش کە رەخنەی ئەوە دەگرن کورد و پارتی دەم خەڵەتێندراون لەبارەی پرۆسەکە، گوتی، “ئێمە پێنج هەڵبژاردنە لە بەرەی دژی دەسەڵاتدابووین. ماوەی 22 ساڵە لەگەڵ دەسەڵات دەنگمان بە یەک ئاڕاستەدا نەڕۆیشتووە”. جەختی لەوەشکردەوە ئەوان سەودا و مامەڵە لەگەڵ هیچ کەسێکدا ناکەن، چونکە دیموکراسی بۆ ئەوە نییە سەودای لەسەر بکرێت.

تونجەر باکرهان لەبارەی بانگەوازەکەی 27ـی شوباتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ چەکدانانی پارتەکەى، رایگەیاند، ئۆجەلان لە کۆتا خاڵەوە دەستیپێکرد و وەک یەکەم کار چەکی لادا. لە کاتێکدا ئەمەش دەبێت ببێتە جێگەی هیوا و ئومێد.

تونجەر باکرهان لەبارەی کاریگەریی بانگەوازەکەی ئۆجەلان لەسەر رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ پەیامەکەی ئۆجەلاندا یەکی دەگرتەوە.

گوتیشى، “نابێت ئەم کێشەیە ببەستینەوە بە بوونی چەکەوە لە تورکیا، یان بڵێین چەک نەماوە لە تورکیا. رەنگە ئەمڕۆ نەبێت و سبەی یەکێکی دیکە دەستی بداتێ، دەبێت عەقڵییەتەکە بگۆڕێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *