دەم پارتی ڕایگەیاند، تەرمی سری سوورەیا ئۆندەر، سبەینێ لە گۆڕستانی زنجیرلیکیویو لە ئەستەمبوڵ سپاردەی خاک دەکرێت.
ئەمڕۆ سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە نەخۆشانەی فلۆرەنس ناینتینگەیلی ئەستەنبوڵ ژیانئاوایی کرد.
بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ، لە ناوەندی کەلتووری ئەتاتورک لە تەقسیمی ئەستەنبوڵ چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەبچێت و دوای نوێژی عەسر، لە مزگەوتی باربارۆس لە لەڤەنت نوێژ مەراسیمی ئاینی بۆ بەڕێوەدەچێت.
پاشان تەرمی سری سوورەیا ئۆندەر لە گۆڕستانی زنجیرلیکویو سپاردەی خاک دەکرێت.
دەم پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ پرسە لە هەموو ناوەندەکانی پارێزگا و ناوچەکانماندا دادەنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ـی ئێوارەوە، پرسە لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت شیشلی ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.
سری سوورەیا ئۆندەر، دوای ئەوەی لە شەوی ١٥ـی نیسان تووشی جەڵدەی دڵ بوو، بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە لە ئەستەنبوڵ کرا و نەشتەرگەرییەکی قورسی ١٢ کاتژمێری بۆ ئەنجامدرا، پاشان خرایە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە، وێرای هەموو هەوڵە بەردەوامەکان، بەڵام ئەمڕۆ دڵی لە لێدان کەوت.
قەندیل پرێس