به‌په‌له

هێزێکی گەورەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانەوە چووە ڕۆژئاوای کوردستان

ئەمڕۆ هێزێكی سوپای ئەمریكا لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتوونەتە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری حەسەكەی سوریا جێگیر دەكرێن.

ناوەندی چاودێری سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری ئەمریكا كە لە (70) ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتوون لەهەرێمی كوردستانەوە ڕووەو بنكەی (قەسرك) ی شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان چوونە.

پێشتریش هێزێكی تری (70) ئۆتۆمبێلی لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتبوونە بنكەی رمێلانی سنووری شاری حەسەكە كە بار هەڵگرەكان چەك و جبەخانەو سووتەمەنی و پێداویستی پزیشكیان هەڵگرتبوو.

جووڵەی ئەو هێزانەی ئەمریكا لەنێوان باشووری كوردستان و ڕۆژئاوا لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو پنتاگۆن كەمكردنەوەی هێزەكانی خۆی راگەیاندبوو لە سوریا لە دوو هەزار سەربازەوە بۆ هەزار سەرباز.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەربژێرێکی کورد و یەکێکی عەرەب لە کۆبانێ دەبنە پەرلەمانتار

فەرهاد شاهین، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و شێواخ عەساس، بەربژێری عەرەب، لە کۆبانێ بوونە پەرلەمانتار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *