هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، ڕێککەوتنێکی مێژوویی بوو، ده‌شڵێت:”ئێمه لهبهرگریىو سیاسه‌ت به‌ته‌واوى پشتمان به‌خۆمان به‌ستوه، هه‌رێم ئه‌زمونێكى گرنگى هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام بارودۆخى كورد له‌سوریا جیاوازه له‌هه‌رێمى كوردستان”.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) له‌میانى بانێڵێكى نۆیه‌مین دیدارى سلێمانى له‌گه‌ڵ پیته‌ر گاڵبرێس دیپلۆماتكار‌و باڵیۆزی پێشوتری ئهمریكاو هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، “ئێمه لهبهرگریىو سیاسه‌ت به‌ته‌واوى پشتمان به‌خۆمان به‌ستوه لهڕۆژئاواى كوردستان‌و ئه‌م پره‌نسیپه‌شمان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه”.
باسى هه‌رێمى كوردستانى كرد‌و ڕایگه‌یاند، هه‌رێم ئه‌زمونێكى گرنگى هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، “بارودۆخى كورد له‌سوریا زۆر جیاوازه له‌هه‌رێمى كوردستان”.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى سوریاش ئیلهام ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، “له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا پێنج ناوچه‌ى حوكمڕانى له‌سوریادا هه‌یه، عه‌له‌وى‌و دورزو مه‌سیحیه‌كان‌و پێكهاته‌كانى دیكه‌ش دژى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى سوریان، ئێمه‌ش وه‌كو كورد جهختدهكهینهوهو ڕاسته‌وخۆش ئه‌وه‌مان به‌سوریا گه‌یاندوه كه سه‌پاندنى جۆرێك له‌حوكمڕانى له‌سوریا، به‌دڵنیاییه‌وه شكستده‌هێنێت”.
ئه‌وه‌شى وت:”داواكردنى جۆرێك لهخۆبهڕێوهبهرى بابه‌تێكى نوێ نییه له‌سوریادا، ئێمه وه‌كو كورد ده‌ماونه‌وێت به‌شداربین له‌نه‌خشه‌ى سیاسى نوێى سوریا‌و نابێت سوریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو یان په‌نا بۆ ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندگه‌رایى بدات، پێویسته سیستمى نوێى سوریا هاوبه‌شى نێوان پێكهاته‌كان بێت”.
قەندیل پرێس