به‌په‌له

هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چەپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای ئاگربەستی گەریلا، هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دێژەی هەیە و گەریلایش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و وەڵامدانەوەیی هێزەکانی گەریلا لە دژی ئەو هێرشانە، بە ڕاگەیاندراوێک ئەم وردەکارییانەیی بڵاوکردەوە:

زیاتر لە ١٥٠٠ هێرش لە ماوەی سێ ڕۆژدا

“هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛
لە ١٤ی نیسان گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛
لە ١٣، ١٤ و ١٥ی نیسان گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ‌زێنێ و لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٧٩ جار، گۆڕەپانەکانی گردی ڕەشید، دێ‌ڕەشێ، مژێ، گرگاشێ، گردی زەنگل، حەفتەباخ، زێڤکێ، گردی کونی هەرێمی گارە ٢٨٧ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و چیای ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٦٣٩ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا و بێشیلیی مەتینا ٤٦٢ جار؛ بەگشتی ١٥١٣ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراوون.

خستنەخوارەوەی درۆنێک
دەستەوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
لە ١٤ی نیسان کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکەدا بە ئامانجی هێرشکردن درۆنێک نێردرا بۆ هێرشکردنەسەر تونێلەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی فەردی درۆنەکەیان خستەخوارەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

رامین زله و کریم‌ معروف‌پور، دو زندانی سیاسی کورد اعدام شدند

صبح روز پنجشنبه ٣١ اردیبهشت ١٤٠٥، خبرگزاری میزان، وابسته به قوه قضاییه از اجرای حکم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *